Halloween party ideas 2015
banner

 


سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان زانيارى ده‌رباره‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌ توركیایه‌ و گوایه‌ ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئێران و هه‌رێم و ئاشكراى ده‌كات كه‌ پارتی ١٠٠ هه‌زار دۆلاری به‌و ئافره‌ته‌ داوه‌ تا بێده‌نگ بێت.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان "سۆران عومه‌ر" له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ " ده‌رباره‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ له‌ توركیایه‌ و چه‌ندین كه‌س په‌یوه‌ندی كردوه‌ تاكو چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزینه‌وه‌ گوایه‌ ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئێران و هه‌رێمی كوردستان، حه‌قیقه‌تی ئه‌م ڕوداوه‌ ئه‌مه‌یه‌: ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ویستی خۆی به‌شداری كردووه‌ له‌ گه‌مه‌یه‌كی مه‌ترسیدارداو خۆی كردووه‌ به‌قوربانی له‌پێناو ویستی كه‌سانێكدا".

ناوبراو ئاشكراشى كردووه‌ "ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ئێرانه‌وه‌ دێته‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێك په‌یوه‌ندی ده‌بێ، پاشان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ به‌كاردێنێ بۆ داوای پاره‌، كاتێك ده‌یهێننه‌ هه‌رێمی كوردستان پارتی ١٠٠ هه‌زار دۆلاری ده‌داتێ تا بێده‌نگ بێ به‌مه‌رجێ نه‌یه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان".

سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ویستی خۆی به‌شداری كردووه‌ له‌ گه‌مه‌یه‌كی مه‌ترسیداردا و خۆی كردووه‌ به‌قوربانی له‌پێناو ویستی كه‌سانێكدا".

"سۆران عومه‌ر" راشیگه‌یاندووه‌ "من زۆر هه‌وڵم له‌گه‌ڵ دا ڕزگاری بكه‌م چیم پێكرا بۆم كرد به‌ڵام رازی نه‌بوو بۆیه‌ له‌م ماوه‌دا ده‌یان كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌ده‌م ئه‌م ئافره‌ته‌وه‌ ناچم له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناچار بووم به‌ده‌نگ بێم".

دوو وێنه‌ له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ئه‌و كچه‌ كه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌گه‌ڵ نوسینه‌كه‌یدا له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌؛

 

 

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات