Halloween party ideas 2015
banner




کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەدیدارێكی لەگەڵ رۆژنامەیەكی ئیتاڵی رایدەگەیەنێت “نیشانەی 40 ساڵەی تێكۆشان و خەباتم لەگەڵ خۆم هەڵگرتوە”. 

كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەدیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی “كۆڕێری دێلە سێرا” كە رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی فڕەنچیسكۆ بەتێستینی لەگەڵی ئەنجامداوە باس لەئایندەی كورد و قۆناغەكانی جەنگی دژ بەداعش و مافی كورد و ئایندەی گەلی كورد لەناوچەكە دەكات و جەغت لەوە دەكاتەوە كە كورد و وڵاتانی رۆژئاوایی لەبەرەی دیموكراسیدان و دژی تیرۆر دەجەنگن و ئەوەی ئەمڕۆ كورد دەیكات تەنها شەڕی خۆی نییە و شەڕی هەمو جیهانە.

لەبارەی بەخشینی نازناوی شێرە كورد پێی‌و بانگكردنی بەو ناوەوە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەڵێ‌ “لەكاتی گەنجیم خەباتم دەكرد دژی سەدام. ئەوەندە بەسە تەماشای ژیان و لەشم بكەن كە پڕە لەبرینداری. نیشانەی 40 ساڵەی تێكۆشان و خەباتم لەگەڵ خۆم هەڵگرتوە”.

لەبارەی وڵاتی توركیاشەوە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەڵێ‌ ” توركیا ئابورییەكەی زۆر خراپە، پڕۆژەی گۆڕانی دەستور ئامادە دەكەن بۆ 2017، كە هەمو دەسەڵاتەكان بخاتە ژێر دەستی ئەردۆغان، كاریگەری نێگەتیڤی دەبێ‌ بۆ سەر میللەتی تورك، ناڕەزایی ناوخۆیی بەدواوەیە”. لەبارەی سیاسەتەكانی ئۆباما بۆ ناوچەكە‌و كاریگەرییەكانی بۆ كورد، كۆسرەت رەسوڵ عەلی وتی “ئۆباما بۆی سەلماندین كەسیاسەتی ئەمریكا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها سەرۆك نایكات”.

وتیشی “بۆ ئێمەی كورد بۆشی باوك سەرۆكێكی زۆر باش بو، كە لەساڵی 1991 پشتگیری لەئازادی ئێمە كرد، بۆشی كوڕ كەمتری كرد”.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات