Halloween party ideas 2015
banner



لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تائێستا لانیكەم 75 لەسەدی چەكدارانی رێكخراوی داعش لەسوریاو عێراق كوژراون كە دەكاتە نزیكەی 50 هەزار چەكدار.

برێت ماكگۆرك نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكرای دەكات كە ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعشیان كوشتووە كە زیاترە لەو ژمارە چەكدارەی ئێستا لەبەرەكانی شەڕی ئەو رێكخراوەدان. ژمارەی كوژراوەكانیش لەساڵی 2014ەوە بە 50 هەزار چەكداری داعش مەزەندە دەكرێن.

ئەو وتانەی برێت ماكگۆرك لەمیانەی كۆبونەوەیەكیدا هات لەكۆشكی سپی لەگەڵ باراك ئۆباماو ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ئەمەریكی بۆ تاوتوێی دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ماكگۆرك ئاماژەی بەوەكرد كە داعش چی تر ناتوانێت ڕیزەكانی پڕ بكاتەوە‌و ژمارەی چەكدارەكانی بەردەوام لەكەمبوونەوەدایە.

"ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش كە ئامادەن بۆ شەڕ لەناو عێراق‌و سوریادا لەئێستادا لەنزمترین ئاستیدایە بە بەراورد بەهەركاتێكی دیكە" ماكگۆرك وای وت‌و ئاماژەی بەوەشكرد كە چەكداری بیانی ناتوانێت پەیوەندی بكات بەداعشەوە بەهۆی ئەو رێوشوێنە توندەی لەسەر سنورەكان هەیە.
 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەركردایەتی ئەمەریكا‌و ئەندامێتی زیاتر لە 60 وڵات، لە كۆتاییەكانی ساڵی 2014وە هاوكاری هێزە شەڕكەرەكانی دژ بەداعش دەكەن لەعیراق‌و سوریا، بەبۆردومانی ئاسمانی‌و راوێژ‌و راهێنان.

لەو ماوەیەدا هاوپەیمانان 17 هەزار هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەكانی داعش ئەنجام داوەو زۆرینەیان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكاوە ئەنجامدراوەو تەنها 4 هەزارو 500 هێرشیان ئەندامەكانی دیكەی هاوپەیمانیەتیەكە ئەنجامیان داوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت