Halloween party ideas 2015
banner




پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشداریی لەبارەی پڕۆژەی لایەنە کوردیەکان دەدات کە تایبەتە بەڕادەستکردنی نەوتی کەرکوک لەبەرامبەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن بەغداوە، پەرلەمانتارێکی ئەو حزبەش لەبەغدا تەئکیددەکاتەوە لەسەرئەوەی، "بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی لایەنە کوردیەکان، زیاتر لە٨٠٠ ھەزار موچەخۆری ھەرێم بێ موچە دەبن".

شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران بۆ تۆڕی سلێمانی ڕایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیە، ڕەچاوی ژمارەی سەرجەم موچەخۆران نەکراوە، بەوپێیەی ژمارەی موچەخۆرانی ھەرێم ملیۆنێک و ٤٠٠ ھەزار موچەخۆرە".

وتیشی"ئەگەر ئەو پڕۆژەیەی لایەنەکان کاری پێبکرێت، ٦٠٠ ھەزار موچەخۆری ھەرێم لەبەغداوە موچەیان بۆ دابیندەکرێت و زیاتر لە٨٠٠ ھەزار موچەخۆری تریش بێ موچە دەبن".

پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕونکردنەوەی زیاتری ڕاگەیاندو وتی"تائێستا نازانرێت بەچ میکانیزمێک بەگوێرەی پڕۆژەی ئەو لایەنانە موچە بۆ ئەو ڕێژەیە دابیندەکرێت، حکومەتی ھەرێمیش ناتوانێت موچەیان بۆ دابینبکات بەوپێیەی ئەگەر کار بەو پڕۆژەیە بکرێت نەوتەکەی ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت".

ئەوەشی وت"دەبوایە پێشتر ڕێککەوتن بکرایە کە یەک ترلیۆن دینار پشکی پێشمەرگە دابینبکرایە لەدەرەوەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و ئەوکات دەتوانرا موچەی فەرمانبەرانیش گفتوگۆی لەسەربکرایەو میکانیزمێکی گونجاوی بۆ بدۆزرایەتەوە".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت