Halloween party ideas 2015
banner




ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو کارەساتانەی ڕووبەڕووی کورد بوونەتەوە ناچارکراوین کە داوای سەربەخۆی بکەین.

مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە کۆنفرانسی سەربەخۆی کوردستاندا ڕایگەیاند "نەبوونی دەوڵەتی کوردی  نەهامەتی زۆری بۆ کورد هێناوە و بۆیە ئەگەر دەوڵەتمان هەبێت دەبێتە ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست".

وتیشی "ئەو دەوڵەتانەی لە ناوچەکەدا بوون ماف و ژیانی ئێمەیان نەپاراستووە، بۆیە ئیتر ناچارین داوای سەربەخۆی بکەین بۆ پاراستنی ژیانی خۆمان".

مەسرور بارزانی وتیشی "ئێمە دەبێت دەوڵەتمان هەبێت بۆ ئەوەی بشتگیری نێودەوڵەتیمان هەبێت، چونکە هێزە نێودەوڵەتییەکان پشتگیری دەوڵەت دەکەن نەک نەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کورد ئەگەر هەنگاو نەنێت بۆ سەربەخۆیی دەبێت گلەیی لە خۆی بکات"
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت