Halloween party ideas 2015
banner


ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە شیکارییەکدا بۆ ڕاپۆرتی ھەناردەی مانگی ڕابردووی نەوتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە "سەرەڕای نەھێنانەوەی ئەم بڕە پارە کە ٢٤٣ ملیۆن دۆلارە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاریشیان قەرز کردووە پێشەکی!" .
سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لەو ڕاپۆرتەدا ئاشکرایکردووە "ئەوەی تاڵانفرۆشی گەورەی نەوتی ھەرێمە لەنرخی فرۆشی بەرمیلێک نەوتدایە، تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەمانگی ١١ دا ٤٨ دۆلار بووە! کەچی ھەرێم بەرمیلێکی بە ٣٥ دۆلار فرۆشتووە! واتە بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت لەو ١٦ ملیۆن بەرمیل نەوتە ١٣ دۆلار کەمتر لەنرخی برێنت فرۆشراوە کە ئەمە بەئاشکرا تاڵانفرۆشی نەوتی ھەرێمە، ھیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نیە کە نەوتی ھەرێم بەو نرخە دەفرۆشرێ! بۆیە کەس نازانێ ئەم نرخە چەندە!"
دەشڵێت "جگە لەنرخەکەی کە تاڵانفرۆشیە، لەکۆی ئەو ١٩ ملیۆن بەرمیلە ١ ملیۆن و ٢٧ ھەزارو ٣٧٣ بەرمیل نەوت کەدەکاتە ڕۆژانە ٣٤,٢٤٦ بەرمیل نەوت گوایە دراوەتەوە بەوانەی کەمانگی ١٠ پارەیان پێشەکی لێ وەرگرتوون!! کە دەکاتە ٣٦ ملیۆن دۆلار! ئەم پارە بۆچی وەرگیراوەو چی لێکراوە؟ کەس نایزانێ!"

دەقی ڕاپۆرتەكە

وردەکاریەکەی لەم شیکارەدا: 
سۆران عومەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان
ڕۆژانە ٥٩٧,٥٨٧ بەرمیلی لەکێڵگەکانی ھەرێم و لەنەوتی کەرکوکیش ڕۆژانە ٥٤,١٦١ بەرمیل لەنەوتی کێڵگەکانی خەبازو جەمبورو بابەگوڕگوڕی بەرھەمھێناوە، کۆی گشتی ئەوەی ڕۆژانە بەرھەمھێنراوە ٦٥١,٧٤٨ بەرمیلە.
ئەوەی بەبۆری ھەناردەی بەندەری جیھانی کردووە لەتورکیا ڕۆژانە ٥٨٧,٦٤٦ بەرمیل نەوتە، بۆ پاڵاوگەی بازیان و کەڵەکیش ڕۆژانە ٦٤,١٠٢ بەرمیل نەوتی دابین کردووە، لەماوەی مانگی ١١ دا ھەرێم بەبۆری و پاڵاوگەکانەوە ١٩ ملیۆن و ٥٥٢ ھەزار و ٤٣٣ بەرمیل نەوتی بەرھەمھێناوە.
بەڵام لەکۆی نەوتی بەرھەمھێنراو کەنێردراوەتە بەندەری جیھان ١٦ ملیۆن و ١٩٦ ھەزارو ٨٣٥ بەرمیل نەوت فرۆشراوە بەنرخی ٣٥,٠٥ دۆلار.
ئەوەی تاڵانفرۆشی گەورەی نەوتی ھەرێمە لەنرخی فرۆشی بەرمیلێک نەوتدایە، تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەمانگی ١١ دا ٤٨ دۆلار بووە! کەچی ھەرێم بەرمیلێکی بە ٣٥ دۆلار فرۆشتووە! واتە بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت لەو ١٦ ملیۆن بەرمیل نەوتە ١٣ دۆلار کەمتر لەنرخی برێنت فرۆشراوە کە ئەمە بەئاشکرا تاڵانفرۆشی نەوتی ھەرێمە، ھیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نیە کە نەوتی ھەرێم بەو نرخە دەفرۆشرێ! بۆیە کەس نازانێ ئەم نرخە چەندە!
جگە لەنرخەکەی کە تاڵانفرۆشیە، لەکۆی ئەو ١٩ ملیۆن بەرمیلە ١ ملیۆن و ٢٧ ھەزارو ٣٧٣ بەرمیل نەوت کەدەکاتە ڕۆژانە ٣٤,٢٤٦ بەرمیل نەوت گوایە دراوەتەوە بەوانەی کەمانگی ١٠ پارەیان پێشەکی لێ وەرگرتوون!! کە دەکاتە ٣٦ ملیۆن دۆلار! ئەم پارە بۆچی وەرگیراوەو چی لێکراوە؟ کەس نایزانێ! 
کۆی گشتی بایی ٥٦٧ ملیۆن و ٧٦٨ ھەزارو ١٧١ دۆلار نەوت فرۆشراوە لەبەندەری جیھان، کەچی ٣٢٤ ملیۆن دۆلارو ٥٧٤ ھەزارو ٧٦٦ دۆلاری ھێنراوەتەوە بۆ ھەرێم، ٢٤٣ ملیۆن و ١٩٣ ھەزارو ٤٠٥ دۆلاری نەھێنراوەتەوەو بەم جۆرەی لێکراوە کە ھیچ بەڵگەیەک نیە بیسەلمێنێ ئەم پارانە بەمجۆرە سەرف کراوە:
٦٢,٦٦٥,٣٢٨ دۆلار بۆ کۆمپانیا جیھانیەکان کەدەڵێن ھیچمان وەرنەگرتووە!
١٥٨,٥٢٨,٠٧٧ لەبری قەرزی پێشووی کە پێشەکی وەرگیراوە لە کڕیارەکان!
٢٢,٠٠٠,٠٠٠ بۆ کەرکوک لەبری پترۆ دۆلارو کارەبا! کەرکویش لەبێ پارەییدا دەناڵێنن و بەڵگە نیە ئەم پارە وەرگیرابێ بەم بڕە! 
سەرەڕای نەھێنانەوەی ئەم بڕە پارە کە ٢٤٣ ملیۆن دۆلارە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاریشیان قەرز کردووە پێشەکی! 
ئەمە لەکاتێکدایە کە داھاتی ھەناردەی نەوت بە تەنکەر کەلەمانێکدا دەگاتە ٣ ملیۆن بەرمیل بەھیچ شێوەیەک ئاماژەی پێ ناکرێ و ھەناردەو داھاتی بە سفر دادەنرێ! 
ئەوەی پاڵاوگەکانی بازیان و کەڵەک ئەگەر بەھەمان نرخی برێنت حساب بکرێ بایی ٦٧.٤ ملیۆن دۆلارە، بەڵام وەزارەت ھیچ ئاماژەیەکی بەم پارەیە نەکردووە.
بەم پێیە لەکۆی ئەو ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتەی ھەرێم فرۆشتویەتی ٣٢٤,٥٧٤,٧٦٦ دۆلاری بۆ ھەرێم ھێنراوەتەوە کە بۆ ھەر بەرمیلێک نزیکەی ١٦ دۆلار ماوەتەوە!


يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت