Halloween party ideas 2015
banner



بەکارهێنانی گوێز لە ژەمە خۆراکیەکاندا بەشێوەیەکی بەردەوام دەبێتە هۆی دروستکردنی ئەم سودە تەندروستیانەی خوارەوە: کەمکردنەوەی ئاستی سترێس: گوێز سودێکی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی سترێس و دڵتەنگی، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەهۆی هیلاکی و ماندووێتیەوە توشی سترێس دەبن، کاتێک گوێز دەخۆن، پاش ماوەیەک هەست بە ئارامی و دامرکاندنەوە دەکەن.

بەهێزکردنی دڵ: گوێز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان، کە ئەمانەش کاریگەری زۆریان هەیە لە پارێزگاریکردن لە تەندروستی دڵ و دورخستنەوەی لە مەترسی و نەخۆشیە جیاوازەکان.

پارێزگاریکردن لە تێکچوون و لاوازبوونی مێشک: بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ترشە چەوری ئۆمیگا 3 تێیدا، گوێز سودێکی زۆری هەیە بۆ دورخستنەوەی مرۆڤ لە نەخۆشیەکانی مێشک وەک ئەلزەهایمەر، هەروەها ئۆمیگا 3 یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی توشبوونی مرۆڤ دەدات بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و خەمۆکی. دابەزاندنی ئاستی کۆلستڕۆڵی خوێن: توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو کەسانەی کە بەبەردەوامی گوێز بەکار دەهێنن، کۆلستڕۆڵی خراپی نێو خوێنیان کەمترە لەو کەسانەی کە بەکاری ناهێنن، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی دڵ چونکە کەمی کۆلستڕۆڵ مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

دابەزاندنی کێش: وەک لە پێشتردا باسکرا، گوێز پڕە لە چەوری سودبەخش و بیچ زیان، کە سودێکی زۆریان هەیە بۆ بە باشی کارکردنی جەستە، لەبەر ئەوەی ئەو چەوریە ڕێگری دەکات لە مەین و کلۆبوونی خوێن لە نێو بۆریەکانی خوێندا بەبەراورد بە خوێنی پیو و زیانبەخش. چەوریە بێ زیانەکان سودێکی دیکەیان هەیە کە ئەوەش ئەوەیە کە مرۆڤێکە وای لێدەکەن کە هەست بکات تێرە و برسیەتی کەم ببێتەوە، بەوەش سودێکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی کێش و کەمخۆری.

گوێز قژ و نینۆک و پێست بەهێز دەکات: چەوریە بێزیانەکان و ئۆمیگا 3، سودێکی زۆریان هەیە بۆ جوانکردنی روخسار، ئەو مادە خۆراکیانە نینۆکەکانت بەهێز دەکات، قژت بریقەدار و پرشتر دەکات، وە هەروەها پێستت نەرمتر و سافتر دەکات.

تێبینی: لەگەڵ ئەوەی کە زۆر زۆر بەسودن، بەڵام گوێز کالۆری و چەوری زۆری تێدایە، بۆیە باشترە کە زیادەڕەوی ێدا نەکرێت، تەنها بڕێکی کەم ڕۆژانە دەتوانێت ئەو سودانەی باسمان لێوەکردووە بە تۆ بگەیەنێت.



پەیجی زانیاری تەندروستی
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت