Halloween party ideas 2015
banner



پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن دەكات‌و بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوكاری لەحكومەتی توركیا كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكی ناو پارتی دیموكرات دزه‌ پێكراوه‌ ، پارتی ماوەیەكە دەستی بەئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كردووە، جا هەڵبژاردنەكە لەكاتی خۆی بۆ پەرلەمانی كوردستان لە 2017 بكرێت، یان هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی كوردستان‌و سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئامادەكارییەكانی پارتی لەرێگەی مەكتەبی هەڵبژاردنی حیزبەكە بەردەوامی هەیەو بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی چەند ئەندامێكی سەركردایەتی راسپاردووە بۆ سەرپەرشتیكردنی كاروباری ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن.

زانیاریه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، جگە لەئامادەكارییە ناوخۆییە حیزبییەكە بۆ هەڵبژاردن، پارتی داوای لەحكومەتی توركیا كردووە هاوكاری بكات، ئەوەش بەناردنی تیمێكی راوێژكاری بۆ سەرپەرشتیكردنی ئامادەكارییەكان.

بەپێی یاسای پەرلەمان، دەبێت كۆتایی ساڵی 2017 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، ئەمە لەكاتێكدایە لەئێستادا وەك دەروازەیەك بۆ دەرچوون لەقەیرانە سیاسییەكانی هەرێم، پێشنیازێك هەیە هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت.

پارتی گەورەترین پارتی باشووری كوردستانەو خاوەنی 38 كورسی پەرلەمانییە، كە ئێستا سەرۆكایەتی حكومەت‌و هەرێمی لایەو بەردەوامیش ئەو پارتە تۆمەتباردەكرێت، بەوەی "كاری ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكان دەكات‌و ئەویش رەتیدەكاتەوە".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات