Halloween party ideas 2015
banner


یاساى بودجەى عێراق کە فراکسیۆنە کوردستانییەکانى کرد بە دوو بەشەوە و ناڕەزایەتى حکومەتى هەرێمى لێکەوەتەوە، بارزانیش لە پەیامێکدا داواى لە پارلەمانتارانی كوردستان لە بەغدا و حكومەتی هەرێم کرد كۆببنەوە و بە وردی گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بكەن.
لە ئێستاشدا حکومەتی هەرێم بە فەرمی بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان کردووە و داوایان لێدەکات ڕۆژی چوار شەممە ئامادەیی کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێم و فراکسۆنە کوردییەکان بن، فراکسیۆنى پارتیش ئامادەیى خۆى بۆ کۆبوونەوەکە دەربڕى.

فراکسیۆنی یەکگرتوو کە بە بەڵێ دەنگى دا بە یاساى بودجە ئاماژە بەوە دەکات، کە دەبوو حکومەتی هەرێم زووتر ئەو داوایەی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بکردایە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەى کۆبوونەوەکەى ڕۆژى چوارشەممە دەبن.


سەبارەت بە بەشدارى فراکسیۆنى یەکێتیش لە کۆبوونەوەکە، هەرچەندە پەرلەمانتارێکى یەکێتی دەڵێت ئەو داوایەی حکومەتى هەرێم بە کارێکی باش دەزانن و بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، بەڵام سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى ڕایگەیاند تاوتوێى بانگهێشتنامەکە دەکەن و دواتر بڕیار دەدەن.



فراکسیۆنەکانى گۆڕان و کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن تاوتوێی ئەو داوایەی حکومەتى هەرێم دەکەن و بە زوترین کات وەڵامی دەدەنەوە کە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن یاخود نا.


لە داواکەی حکومەتی هەرێمدا کە ئاڕاستەی فراکسیۆنە کوردییەکانی کردووە، داوا دەکات ڕۆژى چوارشەممە لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکى فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانى دارایی و نەوت و غاز و بەرگریی و ناوخۆى پەرلەمانى عێراق ئامادەی کۆبوونەوەیەک بن لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابوریی بە وەكالەت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت