Halloween party ideas 2015
banner




پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆژەیەكی بۆ دابەشكردنی پۆستی سێ‌ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم ئامادەكردوەو بە پێی پرۆژەكەش پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لە گۆڕان وەردەگیرێتەوەو جێگری سەرۆك وەزیرانی پێ‌ دەدرێت.

بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكانی هەرێم كەلەدوای پەكخستنی پەرلەمانی كوردستانەوە سەریان هەڵداوە پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكردوەو لە خولی دووەمی دانوستانەكاندا دەیخاتە بەردەم لایەنە سیاسیەكان.

بە پێی ناوەرۆكی پرۆژەكە كە كەناڵی رووداو، بڵاویكردۆتەوە، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەگۆڕدرێت و سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی و جێگری سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان بۆ پارتی و گۆڕان دەبێت.

هەروەها لە پرۆژەكەدا باس لە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ‌ كراوە كە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لای پارتی بمێنێتەوەو دوو جێگریش بۆ سەرۆك وەزیران هەبێت كەیەكێكیان بۆ یەكێتی و ئەویتر بۆ گۆڕان.

بە پێی زانیارییەكانی ئەو كەناڵە، پارتی ئامادەیە دەستبەرداری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ببێت.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش، لە پرۆژەكەدا ئەوەخراوەتەروو كە پارتی ئامادەیە دەستبەرداری پۆستەكە ببێت بۆ كەسێكی تر و لەلایەن پەرلەمانیشەوە یاسایەكی بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی بۆ بكرێت.

هەر لە پرۆژەكەی پارتیدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەگەر لایەنەكان لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان رێكنەكەوتن  بدرێتە كەسانی بێ‌ لایەنە یاخود هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت.

بڕیاریشە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خستنەرووی پرۆژەكەی  قۆناغی دووەمی دانوستانەكانی لەگەڵ لایەنەكان دەستپێبكاتەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات