Halloween party ideas 2015
banner




به‌رپرسێكى پارتى دیموكراتى كوردستان ناوه‌ڕۆكى گفتوگۆكانى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكان خۆى له‌ چوارچێوه‌ى سێ خاڵدا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ هاوسه‌نگكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان.

وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌ (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌)، "عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن" به‌ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیاى راگه‌یاندووه‌ "له‌ یه‌كه‌م كاتی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان پێشوازیان له‌ په‌یامه‌كه‌ كرد و به‌هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ كرد".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "ئه‌نجامی گفتوگۆی شاندی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌نجامی ئیجابیه‌ و به‌رده‌وامیشی هه‌یه‌ و بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی ته‌رجومه‌كردنی په‌یامه‌كه‌ی بارزانى ببینرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ گفتوگۆ ده‌كرێت".

به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى ئه‌وه‌شى وتووه‌ "پارتی ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌كان میكانیزمی ته‌رجومه‌كردنی په‌یامه‌كه‌ی بارزانى له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا به‌رهه‌م بهێنێت، ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌ ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌دایه‌ كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌سێك دیاری بكرێت بۆ شوێنه‌كه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.

خاڵی دووه‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌ و چاو به‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بخشێنرێته‌وه‌ و بگۆڕدرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ره‌نجامی رێككه‌وتنێكی سیاسییه‌ و پارتی متمانه‌ی له‌م كاراكته‌ره‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌ندۆته‌وه‌ و پێویسته‌ ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌ بگۆڕدرێت، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت كه‌ ئه‌مه‌ هاوسه‌نگكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سێ‌ خاڵه‌دا گفتوگۆكان به‌رده‌وامه‌ بۆ بینینی میكانیزمی به‌ كرداری كردنیان".

كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2014 به‌ سه‌رۆكایه‌تى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان "نێچیرڤان بارزانى" پێكهێنرا.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت