Halloween party ideas 2015
banner



سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە کە سەربەخۆیی کوردستان بۆ ئێستای کوردستان گرینگە، چونکە ناکرێت گەلێک خاوەنی شەهید و قوربانی و خاک و سەروەری بێت کەچی خاوەنی دەوڵەت و کیانێکی خۆی نەبێت..دەشڵێ، "گەشبینین ئیدارەی داهاتووی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورووپا پشتیوانی لە کوردستان بکەن".

(محەمەدی حاجی مەحموود)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، کاتی سەربەخۆییە، ئێستا هەموو جیهان پشتیوانی لە کورد و کوردستان دەکەن ناکرێت کورد لە ناو خۆیدا پشتیوانی لە مافەکانی خۆیدا نەکات، دەپرسین چەند ساڵە ئێمە ژێر دەستەی حکوومەتی یەک لە دوای یەکەکانی عێراقین جارێک بە هێرش جارێک بە بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان، جارێک لەڕێگای گروپ و تاقمەکانەوە، لە کاتێکدا دەیان ساڵە ئێمە بۆ خاک و وڵاتی خۆمان تێدەکۆشین خاکی کەسمان داگیر نەکردووە  و بەرگریمان لە مافە رەواکانی گەلی خۆمان کردووە، ئێستاش پێشمەرگە بە هەزار و سەد کیلۆمەتر پارێزگاری لە کوردستان دەکات.

جەختیشی کردەوە کە ئەو کوردستانەی بۆتە لانکەی ئارامی بۆ ناوچەکە دەبینین کە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار ئاوارەی لەخۆگرتووە، چ ڕەوایەتییەکە بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان ببڕێت؟ دواتر گفتووگۆ و لێکگەیشتنی تازە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، ناکرێت بە هەر بیانەوێک بێت لایەنێک یان چەند لایەنێک یان خەڵکانی دیکە بیانەوێت ئاراستەی گفتووگۆ و هەولێر بەغدا بەلاڕێدا ببەن، بۆیە دووپاتی دەکەمەوە ئەگەر ئێمە لە نێو ماڵی خۆمان خۆمان رێک نەخەینەوە، رەنگە خەڵکانی دیکە بێنە نێوانمانەوە ئەو کاتەی ئەوەشی هەیە لە کوردستان لە دەستمان دەردەچێت".

(محەمەدی حاجی مەحموود) باوەڕی وایە کە "ئێستا لە گۆڕانی ئیدارەی نوێی ئەمەریکادا جۆرێک لە دڵخۆشی و هەنگاوی جددی دەبینرێت چونکە وادیارە ئیدارەی نویی ئەمەریکا دووبارە بەڵێنی پشتیوانی کوردی راگەیاندووە، ئەمەش دڵخۆشکەرە بۆ ئەوەی کە پشتیوانی نوێی ئیدارەی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان دەستە بەر بکرێت و  لەوەش بگەن کە هەرێمی کوردستان مافی رەوای خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات".

روونیکردەوە کە، داهاتووی ناوچەکە نادیارە و تادێ توندوتیژی زیاتر دەبێ وەک ئەوەی  لە سووریا و مووسڵ و ناوچەکە دەبیندرێ، بۆیە گرینگە کورد سوود لە ئەزموونی رابردوو وەربگرێت بەسەر هەڵەکانیدا نەیەتەوە، چونکە ئەوەی بەدەست هاتووە بە شەو رۆژێک نەبووە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە بە روون و ئاشکرا بە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا بڵێین کە چیمان دەوێت، لە ناوخۆی کوردستانیش بکرێ بە هەنگاوی جددی بۆ ئەوەی چارەنووسی کورد لە ناوچەکەدا دیار بکەین.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت