Halloween party ideas 2015
banner



فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی پارتی، بەھۆی فەرامۆشکردنی لەلایەن حزبەکەیەوە، دەستبەرداری کارەکەی دەبێت و ئێستاش لەماڵەوە دانیشتووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی سلێمانی ، ئەنوەر حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەھۆی پێنەدانی پۆستی وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، لەپارتی توڕەبووەو لەشوێنەکەی خۆی دەوام ناکات.

لەوبارەیەوە، قادر رەزگەیی ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگەو شەھیدان لەپەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی سلێمانی راگەیاند: دوای بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە، بۆمان دەرکەوت بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لەدوای پڕکردنەوەی شوێنی وەزیرە دوورخراوەکانی گۆڕان لەحکومەت، توڕەبووەو لەشوێنەکەی خۆی دەوامناکات.

وتیشی: "بەشێوەیەکی فەرمی ھیچ فەرمانێک بۆ لادانی ئەو فەرماندەیەی پارتی لەپۆستەکەی دەرنەچووە، تەنھا دەوامی فەرمی خۆی ناکات".

سەبارەت بەھۆکاری توڕەبوونی بەرپرسە سەربازییەکەی پارتی، قادر رەزگەیی دەڵێت:"بەگوێرەی بەداواداچوونەکانمان، ھۆکاری توڕەبوونەکەی ئەنوەری حاجی عوسمان ئەوەیە، وتویەتی بۆچی لەوەزارەتی دارایی، بەڕێوەبەرێکی گشتی کراوەتە بریکاری وەزارەت، بەڵام من کە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بووم، نەکراوم بەوەزیری پێشمه‌رگه‌ بەوەکالەت"

لەدوای دوورخستنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان لەحکومەتی لەڕۆژی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، دوای ماوەیەک حکومەتی ھەرێم سەرجەم پۆستەکانی گۆڕانی پڕکردەوە کە ئەوانیش بریتی بوون لە(وەزارەتی پێشمەرگە، دارایی، ئەوقاف و کاروباری ئاینی و پیشەسازی و بارزگانی).

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت