Halloween party ideas 2015
banner


ئاریان فەرەج

حەرەكەی گۆڕان كە بۆ لەتكردنی كوردستان هاتە مەیدان و لە لەتكردنی یەكێتی نیشتمانییەوە دەستیپێكرد، لەو مابەینەدا هەرچی لەدەستهات كردی بۆ ئەوەی هەموو ئەو رایەڵانە بپچڕێنێ كە خەڵكی كوردستان كۆدەكاتەوە و نەسیجی سیاسی و كۆمەڵایەتی و یەكێتی خاك و گەلی كوردستانی پاراستووە. هەرچی پیرۆزی و ئامانجی هاوبەش و بەهای رێزلێگیراوی نیشتمانی و سیاسی و كۆمەڵایەتییە، كەوتنە بەر پەلاماری گۆڕان. مێژووی هاوبەش و متمانەی كۆمەڵایەتی وشانازییە میللییەكان و رەمزە كۆكەرەوەكان كەوتنە بەرپەلامار و هەوڵی بێ ئەرزش كردن و داشۆرین و سووك كردن. 

لەو جێیانەی گۆڕان هەژمونی بەسەر فەزای گشتیدا هەبوو، خەڵك و هێزە سیاسییەكان كەوتنە بەر ئیرهابی فكری و هەڕەشەی فەریكە فاشییانەی گۆڕانخوازان كە بەدەر نەبوو لە ئیرهابی جەستەیی و پەلاماردان و سوتاندنیش. لقی هەموو حیزبەكان لە ناوچەكانی ژێر هەڕەشەی ئیرهابی فكریی گۆڕاندا ناچابوون گۆڕانانە بدوێن و وەك ئەوان هەڵوێست وەربگرن نەك وەك سەركردایەتی و ناوەندی حیزبەكانیان. سلێمانی پڕ كرا لە رق ئەستوری و دەمكوتكردن و حەیابردن و داشۆرینی هەر لایەن و كەسایەتییەك وەك گۆڕان بیرنەكاتەوە و هاوهەڵوێستیان نەبێ. كۆمەڵێ رستە و دەستەواژەی جاهیزیان كردە وێردی سەر زمانی خەڵكی بە بارمتەگیراوی بن دەستیان و گوێیان پێ ئاخنین و رێیان لە هەر جۆرە بیركردنەوە و پرسیار و جەدەلێك گرت كە خەڵك بە ئاڕاستەی دنیابینییەكی پێچەوانەی گۆڕان ببات. 

لە پاڵ ئەم مومارەساتە فەریكە فاشیزمییە نكۆڵیكار و مەترسیدارەدا، كەوتنە گێچەڵ پێكردن و بنكۆڵكردنی دامەزراوەكانی ووڵات هەر لە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتەوە تا ئیدارەی خۆجێیی سلێمانی و دەوروبەری. هاوكات سازان و یەكریزی نێوماڵی كوردییان تێك دا و ئەو ئامانجە هاوبەشانەیان قێزەون و بێ نرخ كرد كە نوخبەی سیاسیی كوردستانی لە دەوری خۆی كۆكردبۆوە. ووڵاتیان پڕ كرد لە موزایەدە و رقەبەرایەتی و ناوچەچێتی و شارچێتی و عەبەسییەت و خۆبە هیچ زانین و بێ بڕوایی و خانەگومانی و جنێوفرۆشی و فیتنە و نائارامی. پەلاماردانی پیرۆزیی و شانازییە میلییەكان دوای سوكایەتی بە پێشمەرگە، گەیشتە سوكایەتی و بێ حورمەتی بە شەرەف و ناموسی كەسو كاری رووسوری شەهیدان، گەیشتە ئەوەی گۆڕانخوازان ژنانی وولاِتەكەیان بە خۆفرۆش و لەش فرۆش و پیاوانیش بە كۆیلە لەقەڵەم بدەن، واتا ئەوەی وەك ئەوان بیرنەكاتەوە ژن بێ لەشفرۆشە و پیاو بێ كۆیلە. 

هەموو ئەمەش وەك كادرێكی بە ویژدانی خودی حەرەكەی گۆڕان گووتی: بۆ هیچ مەبەستێك نییە جگە لە دوولەت كردنی كوردستان و جیاكردنەوەی سلێمانی و لكاندنی بە عێراقەوە و ئەگەر نەكرا بە ووڵاتێكی ئیقلیمییەوە. 

خۆپیشاندانی خۆڕسكانە و رژانە سەر شەقامی خەڵك لە هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە و ئەو ناڕەزاییەش كە لە ترسی ئیرهابی فكری، بە كزی لە سلێمانییەوە دژ بەو بێحورمەتییە دەبیسترێ، بزاڤێكی میللی مەدەنیی پەرۆش و هۆشیارە بۆ رێگرتن لە شەڕانگێزی و مەرامی ترسناكی حەرەكەی گۆڕان . بۆ رێگرتنە لەو مەرامەی كە بە دووكەرت كردنی یەكێتی نیشتمانی دەستیپێكرد و دەیویست بەرەو دووكەرت كردنی كوردستان و كۆمەڵگەی كوردەواری مل بنێ. 

ئەوەی روودەدات دەسپێكی خەباتێكی مەدەنیی بێ پسانەوەیە بۆ شكستاندنی یەكجاری فەریكە فاشیرزم و پۆپۆلیزم لە كوردستاندا ..ئەو حەرەكە شومەی لە سەرهەڵدانیەوە تا ئێستا هەرچی ( تەبایی كۆمەڵایەتی و یەكڕیزی سیاسی و رێز و حورمەت و بەها و ئاكار و پیرۆزییە) لەم ووڵاتەدا نەیهێشت و بێنرخی كرد و دواجاریش پەلاماری خانەوادەی شەهیدانی دا كە دوایین پیرۆزی بوو كە هێشتا پەلامارنەدرابوون. 

پۆپۆلیزم و فەریكە فاشی بە كوردستان نامۆن و لەگەڵ ئەخلاق و بەها و ئامانج و بڕوای ئەم گەلەدا یەكناگرنەوە. ئەم رابوونە میلییە، ئەم خەباتە مەدەنییە بەردەوام دەبێ و درێژەی دەبێ و هەر كات دیواری ئیرهابی فكری شكا، سلێمانیشی دێتە پاڵ. خەڵك لە ئاست شەڕانگێزی و بێرێزی و تەفرەقەچێتی و نیشتمانفرۆشی و ئیرهابی فكری و بێ حورمەتی بە مێژوو و خوێن و خەباتی رۆڵەكانی و تێكدانی شیرازەی سیاسی و كۆمەڵایەتی كوردستان بە یەك دەنگ دەڵێن : ئیدی بەسە.

سەرچاوە، رۆژنامەی هەولێر
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت