Halloween party ideas 2015
banner



موراد قەرەیلان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەرى پەکەکە ڕاگەیاند، ئەگەر حکومەتی تورکیا بۆمبی ئەتۆمیش لە دژی کورد بەکاربهێنێت، ناتوانێت ڕێ لەپێشکەوتنەکانی ئێستای کورد بگرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
موراد قەرەیلان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى پەکەکە ئەمڕۆ ١٩ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٦ ڕایگەیاند، لەدۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەرکەس دەخوازێت دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت، کوردیش ڕۆژ بە ڕۆژ پێشدەکەوێت.

قەرەیلان وتیشی، لەڕۆژئاوای کوردستان قەوارەیەک بۆ کورد بەدەستهاتوە و لە باشووری کوردستانیش هەوڵ بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ دەدرێت، لەبەرئەوە هیچ لایەنێک بە تایبەتی تورکیا ناتوانێت ڕێگە لە پیشکەوتنەکانی کورد بگرێت.

موراد قەرەیلان دەشڵێت، پەکەکە لایەنگری شەڕ نییە، بەڵام ئەگەر مافە ڕەواکانی کوردان ڕەتبکرێنەوە، ئەوکات پەکەکە قبوڵی ناکات.

هاوکات دەربارەی تەقینەوەکەی شاریی قەیسەرى تورکیا موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا، پێدەچێت هەڵۆکانی ئازادی کوردستان تاک تەقینەوەکەیان ئەنجامدابێت و پەکەکە لەو تەقینەوەیە بەرپرسیار نییە، بەڵکو ئەو ڕووداوانە دەرئەنجامی کردەوەو سیاسیەتەکانی پارتى داد و گەشەپێدانە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت