Halloween party ideas 2015
banner




فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی ساڵ نزیك دەبنەوەو دەبێتە یەك ساڵ تێپەڕبوون لەسەر سیستەمی پاشەكەوتی مووچەكانیان ، لەكاتێكدا كاتێك بڕیار لەسەر سیستەمی پاشەكەوتی مووچەیان درا، نرخی نەوت لەنزیكی 30 دۆلارەوە بوو، بەڵام ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوت  لەسەرووی 50 دۆلارەوەیەو ئەو سیستەمەش نەك هەر وەك خۆیەتی بگرە ، دواكەوتنی چارەگە مووچەو درەنگ و شێوەی خاویەتی لە دابەش كردنی بەردەوامە .

وەزارەتی دارایی هەفتەی ڕابردوو دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 وەزارەتی پێشمەرگەی بە دیوانی وەزارەتەكەو لیواكان ڕاگەیاند و ئەمرۆو سبەینێش یەكەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت و بەم شێوەیە تەنها بۆ دیوانی وەزارەت و لیواكان و یەكەكانی 70 و 80 سێ رۆژ داندراوە .

بەپێی زانیاریەكانی كوردیو كە لەوەزارەتی داراییەوە دەستی كەوتوە ئەم هەفتەیە مووچەی هەریەكە لە پێشمەرگەی زێرەڤانی و ئەنجومەن و دەزگای گشتی ئاسایشی هەرێم و پۆلیسی ئامادە دابەش دەكرێت .

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد: ئەگەر لە كۆتایی ئەم هەفتەیە چارەگە مووچەی مامۆستایان ڕانەگەیەندرێت ، ئەوا لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو نۆرەی چارەگە مووچەی مامۆستایان دێت و مووچەكانیان دابەش دەكرێت و لە كۆتایی هەفتەی داهاتووش چەند شوێنێكیتر چارەگە مووچەیان پێ دەدرێت .

ئاشكراشی كرد: هەفتەی كۆتایی ساڵ و سەرەتای ساڵی تازە مووچەی وەزارەتەكانیتر دابەش دەكرێت و  چاوەرێ دەكرێت لە پێشەوەی وەزارەتەكان، وەزارەتی تەندروستی و خوێندنی باڵا بێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات