Halloween party ideas 2015
banner

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان " تازه‌ترین نوكته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسی فرۆشتنی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ یان له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌.
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاندوه‌" تازه‌ترین نوکته‌ی حکومه‌ت "ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی: "دوێنێ له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، وتراوه‌ ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌وت بفرۆشین 400 ملیار دینار زیاترمان ده‌ستده‌که‌وێت له‌وه‌ی به‌غدا پێمانبدات، دوێنێش داهاتی مانگێکی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ندرا كه‌ 324 ملیۆن دۆلار (388 ملیار دینار)ه‌."

ده‌شڵێت: حكومه‌ت ده‌ڵێت: خۆمان بیفرۆشین 400 ملیار دینار زیاترمان ده‌ستده‌که‌وێت له‌وه‌ی بودجه‌ له‌به‌غداوه‌ بێت، خۆشیان فرۆشتیان، به‌هه‌مووی 388 ملیار دیناره‌."

ده‌شنووسێت "یه‌ک وه‌زیریش نه‌یوتبوو ئه‌گه‌ر تاسێی سه‌ره‌تایت خوێندبێت، ده‌زانیت ئه‌م قسه‌ راست نییه‌!!! چۆن 388 ملیار دینار 400 ملیاری زیاتره‌ له‌ 800 ملیار دینار؟؟"
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات