Halloween party ideas 2015
banner



لەدوای بڵاوی بونەوەی دەنگۆی تەجمیدكردنی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی ڕیكخستنەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت بە شانازیەوە شاناز خان وەردەگرین

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی تایبەت لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەوەی بە ئاژانسی وڵات گووت : بە سڕ کردنی شاناز ئیبراهیم احمد" کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی چارەسەر ئەبن

هەروەها ئەو سەرچاوەی ئاژانسی وڵات ئەوەش ووت كە "شانازئیبراهیم احمد" بەرپرسی ڕێکخستنەکانی دەرەو  هۆکارو فاکتەری ئەساسی یە بۆ قوڵ کردنەوەی کێشەو مل ملانێ سیاسیەکانی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان..

 هەمان سەرچاوە ووتی: بەدور خستنەوەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد" کێشەکانی یەکێتی چارەسەر ئەبن و خودی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد له سیاسەتی شانازئیبراهیم ئەحمەدی بەرپرسی ڕێکخستنەکانی دەرەوی ئەو حیزبە نیگەرانە...

 لە لایەكی تریشەوە بە پێی بڵاو كراوەیەكی پەیجی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە فەیس بووك  ئەوان وەك بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەگەر تەجمید كردنی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كە ئەو پەیجە بە دەركردنی ناوبراو لە لایەن مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناوی هێناوە دەڵێت ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان بە شانازیەوە خاتوو شاناز وەردەگرین .




ئەمە لە كاتێكدا هەر ئەمرۆ ماڵپەرە هەواڵیەكانی كوردستان ئەوەیان بڵاوكردەوە كە یەكێتی ئینزاری داوەتە بزوتنەوەی گۆڕان بەوەی یان بێنەوە ناو یەكێت یاخود ڕێكەوتنە سیاسیەكەی نێوانیان هەڵدەوەشێتەوە
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات