Halloween party ideas 2015
banner

 


سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵای وته‌بیژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌ كه‌ پێشتر وه‌ڵامی سۆران عومه‌ری دابوه‌ و هێرشی كردبوه‌سه‌ر، و سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت:پۆلیسی هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی وته‌ بێژه‌که‌یه‌وه‌ وه‌ڵامی به‌نده‌ی داوه‌ته‌وه‌ به‌زمانێکی ئاست نزمی پڕ له‌جێو! بۆیه ڕێ به‌خۆم ناده‌م دابه‌زمه‌ ئه‌و ئاسته‌ نزمه‌ .  

سۆران عومه‌ر له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی وه‌ڵامێک بۆ جێوه‌کانی وته‌بێژه‌که‌ی پۆلیسی هه‌ولێر و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، پاس بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ :"پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌ خوێنی ده‌ڕژێ که‌ ماڵومنداڵه‌کی مه‌ترێ زه‌ویان پێنادرێ و کرێچین، به‌ڵام بۆ هۆڵی کۆنسێرت له‌شاری هه‌ولێر ٢٥ هه‌زار مه‌تر دوجا زه‌وی ده‌ده‌ن به‌ کۆمپانیایه‌کی که‌سانی خۆیان!"  

ده‌شڵێت ، پۆلیسی هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی وته‌ بێژه‌که‌یه‌وه‌ وه‌ڵامی به‌نده‌ی داوه‌ته‌وه‌ به‌زمانێکی ئاست نزمی پڕ له‌جێو! بۆیه ڕێ به‌خۆم ناده‌م دابه‌زمه‌ ئه‌و ئاسته‌ نزمه‌، ته‌نها ده‌پرسم ئێوه‌ بۆ سه‌غڵه‌ت بوون؟ بۆ وا تێکچون به‌و زمانه‌ ناشیرینه‌ قسه‌ده‌که‌ن؟ ئێوه‌ پۆلیسن ئه‌رکی خۆتان جێبه‌جێ بکه‌ن ته‌داخولی شتێ مه‌که‌ن که‌ کاری ئێوه‌ نیه‌، ئێوه بکوژی فول لایته‌که‌ بگرن که‌ داڵده‌دراو ده‌ربازکرا، بکوژی ناز سلێمان و پلانداڕێژه‌ری تیرۆری د.وشیار ئاشکرا بکه‌ن...  

له‌ كۆتایشدا ده‌ڵێت ، من که‌ باسی ئێوه‌م نه‌کردووه‌ بۆ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر به‌نده‌؟ سنورو کاری خۆتان بزانن!
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت