Halloween party ideas 2015
banner



وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك دراوه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی تائێستا نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك ده‌داته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، بۆئه‌وه‌ی بڕیاربدات و هه‌ر شتێك پێویست بێت بیكات، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ تا ئێستا نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

پشتیوان سادق بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی: "هیوادارم ساڵی تازه‌ ساڵی كۆتایی هاتنی كێشه‌كان بێت".

مامۆستایانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، نزیكه‌ی سێ مانگ بایكۆتی خوێندنیان كرد، دواتر به‌شێك له‌ مامۆستایان بایكۆتیان شكاند و به‌شێك له‌ قوتابخانه‌كان كرانه‌وه‌، به‌ڵام تائێستاش به‌شێك له‌ مامۆستایان به‌رده‌وامن له‌ بایكۆت و ده‌رگای ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌كانیش نه‌كراونه‌ته‌وه‌.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات