Halloween party ideas 2015
banner

بە دەستپێشخەریی پاڤڵ تاڵەبانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردەی یەكەمی باڵی زۆرینەی ئەو حزبە رازی بووە ناوماڵی یەكێتی رێكبخرێتەوە و سەركردەیەكی باڵی ناوەندی بڕیاریش دەڵێت "لە كۆبوونەوەی ئێمە و هێرۆخان-دا باس لە یەكگرتنەوەی یەكێتی و گۆڕان نەكراوە".
لەبارەی ئەو كۆبونەوەیەی رۆژی 25ی ئەم مانگە، جەلال شێخ كەریم بریكاری وەزیری ناوخۆی هەرێم و سەركردەیەكی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی بە رۆژنامەی "ئاوێنە"ی راگەیاند، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەڵوێستی ئیجابییە و رازییە بەدڵی هەموولایەك ناوماڵی یەكێتی چاكبكرێت.
لەبارەی یەكگرتنی یەكێتی و گۆڕان و مەیلی نەوشیروان مستەفا بۆ یەكگرتن، جەلال شێخ كەریم وتویەتی "لەو كۆبوونەوەیەدا باسی ئەو بابەتە نەكراوە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، نەوشیروان مستەفا تاقەتی هەیە یان نا كەیفی خۆیەتی".
سەبارەت بەوەش كە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی یەكێتی پێشنیاری یەكگرتنەوەی كردووە، وتی "مەگەر مەلا بەختیار خۆی بزانێت ئەو یەكگرتنەوەیە چۆن دەبێت".
هاوكات ئەو بەپرسەی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی، بزوتنەوەی گۆڕانی تۆمەتبار كردوە بەوەی سودی لە ناكۆكییەكانی ناو یەكێتی وەرگرتووە و دەڵێت "رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان نەماوە و سڕ بووە".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات