Halloween party ideas 2015
banner



ماڵپەڕی "ویكیلیكس" مەبەست و تێڕوانینی نەوشیروان مستەفای ئاشكراكردووە سەبارەت بە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی و پلانی ناوبراو بۆ جێگرتنەوەی تاڵەبانی و سیاسەتی هەرێم بەرامبەر بە بەغداد.

لە نوسراوێكدا، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009 ماڵپەڕەكە دەربارەی نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بەوەكردووە، "جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی ڕابەرایەتی باڵی ڕیفۆرم و گۆڕینی سیاسەتی یەكێتی و تەنانەت پێدەچێت كار بۆ جێگرتنەوەی تاڵەبانیش بكات".

"ویكیلیكس" هەروەها بە ئاماژەكردن بە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی نەوشیروان مستەفا باسی لەوەشكردووە، "ناوبراو دەوێت لە ناو یەكێتەوە ڕابەرایەتی بزوتنەوەیەكی چاكساز بكات و باڵانسی هێز لە نێوان یەكێتی و پارتیدا بگۆڕێت".

ماڵپەڕەكە باسی لەوەشكردووە، "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی 1992 دا لەبەرامبەر پارتی دیموكراتی كوردستاندا توشی شكستهاتووە، بۆیە نەوشیروان مستەفا پێشنیازی كردووە یەكێتی بەشداری حكومەت نەكات و ببێتە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام تاڵەبانی ڕەتی كردۆتەوە و 50 بە 50 دەسەڵاتی لەگەڵ پارتیدا دابەش كردووە، لەبەرئەوە ئەویش هەرێمی كوردستانی بەرەو لەندەن جێهێشتووە.

"ویكیلیكس" ئەوەشی خستوەتەڕوو، نەوشیروان مستەفا دوای كەوتنی ڕژێمی پێشووی عێراق زیاتر پڕۆژەی چاكسازی هەبووە و دیسان داوای گۆڕانكاری لە نێو یەكێتیدا كردووە، بەڵام تاڵەبانی ڕێگری بووە و بەو هۆیەوە لە كانوونی یەكەمی 2006دا دەستی لە جێگری سكرتێری گشتی كێشاوەتەوە.

سەبارەت بە دەوڵەتی كوردیش، ماڵپەڕەكە نوسیویەتی "نەوشیروان لەگەڵ دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كورددا نیە و پێیوایە سەردەمی دروستكردنی دەوڵەتی بچوك بەسەرچووە، بەڵكو دەیەوێت قەوارەیەكی سیاسی بەهێزی كوردی عێراقی هەبێت".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت