Halloween party ideas 2015
banner


سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق و دەڵێت،بە نێچیرڤان بارزانیم وت، دوو ساڵەكەی د.بەرهەمی لێدەركە،15 ساڵە سەرۆكی حكومەتی خۆتان بەرپرسن لەوەی بەسەر حكومەتدا هاتوە.

كاوە محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا باسی كۆبونەوەكەی نێوان حكومەتی هەرێم‌و پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا كردو وتی: بە نێچیرڤان بارزانیم وت، دوو ساڵەكەی د.بەرهەمی لێدەركە،15 ساڵە سەرۆكی حكومەتی خۆتان بەرپرسن لەوەی بەسەر حكومەتدا هاتوە، بەڵام ئەوان پێیان وتین كە قەیرانی ئابوری هۆكارەكەی نەبونی پلان بوە، دیارە بێ پلانی‌و بێ بەرنامەیی حكومەتیش سەلمێنراوە.

وتیشی، حكومەت لەجیاتی چاكسازی‌و دیاریكردنی بڕی پارەی پێویست‌و رێكخستنەوەی خەرجی، دەچێت ئەو قەرزانە دەداتەوە كە گوایە كردویەتی، بەڵام بەشێكی دەچێت بۆ كۆمپانیاكانی حزب.

كاوە محەمەد راشیگەیاند: ئومێدێك نییە ئەم حكومەتە بتوانێت چارەسەری كێشەكان بكات، لەكۆبونەوەكەدا هەوڵیان دەدا گوایە بڕیاری یەكلاكەرەوەیان نەداوە، بەڵام بەقسەكانیاندا دەركەوت مەبەستیان پابەندبون نییە، ئەگەر كێشەی خەڵك چارەسەر بكەن هەر ئاوڕ لەبەغدا نادەنەوە، پێویستیشە بڵێین ئەگەر هەرێم پابەندی بودجەی 2017ی عیراق نەبێت مەترسی لەسەر دەرمان‌و بەشە خۆراكی هاووڵاتیان دروست دەبێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت