Halloween party ideas 2015
banner

سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوو ئەگەر دەخاتە بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان، كە ئەگەرەكانیش برتییە لەوەی "یان دەبێت یەكبگرنەوە، یان كۆتایی رێككەوتنی سیاسی نێوانیان دێت".
 
 
بەپێی زانیارییەكان، لەكۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەرکردایەتی یەکێتی باس لەوە كراوە، كە یەكێتی دەبێت بەپەیوەندییەكانی لەگەڵ گۆڕان بچێتەوە، بەو پێیەی یەكێتی رێككەوتنی ستراتیژی لەگەڵ پارتی هەیە، ناتوانن لەو شێوازی پەیوەندییەی ئێستا لەنێوان ئەوان گۆڕان هەیە بەردەوامبن.
 
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، كە یەكێتی دەبێت لەگەڵ گۆڕان دەست بەگفتوگۆ بكەن، گفتوگۆكانیش بەئاراستەی ئەوە بێت هەردوو حیزب یەكبگرنەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر یەكگرتنەوە لەنێوان هەردوولا نەیەتە ئاراوە، ئەوە كۆتایی بەو رێككەوتنە سیاسییە دەهێنن لەنێوانیان هەیە.
 
 
هەر بە پێی زانیارییەکانی پێگەی شار، سەركردایەتی یەكێتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی راسپاردووە لەو بارەوە گفتوگۆ لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی گۆڕان بكات، بەو پێیەی پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان هەردووكیان هەیە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات