Halloween party ideas 2015
banner



د  .   محمد امين گه ناوى
له‌میانه‌ی گه‌مارۆ مێژویی و جیهانیه‌كه‌ی سه‌ر عێراق له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تا روخانی رژێمی به‌عس كه‌ (13) ساڵی خایاند بۆ یه‌كه‌م جار پێناسه‌ی به‌كارهێنانی نه‌وت(زێڕی ره‌ش) به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كورت كرایه‌وه‌ بۆ ته‌نها یه‌ك شت ئه‌میش (نه‌وت بۆ خۆراك) واته‌ نابێت نه‌وت وه‌ك كاڵایه‌كی ده‌گمه‌ن و ستراتیجی به‌كاربهێنرێ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدل بكرێت له‌مه‌ش زیاتر هه‌رنابێت وه‌كو چه‌كێك به‌كاربێت وه‌كو له‌ شه‌ڕی ئۆكتۆبه‌ری 1973 به‌كارهات و بووه‌ هۆی قه‌یرانی وزه‌ی جیهانی. مفهومی یان تێگه‌یشتنی (concept) نه‌وت بۆ خۆراك) له‌ راستیدا ئه‌وه‌ بوو له‌ زه‌مینه‌ی راستیدا كه‌ گه‌لانی عێراق گه‌رانه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگای پێش پاره‌ و شارستانی واته‌ گۆڕینه‌وه‌ی كاڵا به‌كاڵا وه‌ ئه‌میش ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گۆرینه‌وه‌ی‌ نه‌وت بۆ خۆراك . خۆراكیش ته‌تها به‌ بڕو جۆری‌ دیاری‌ كراو كه‌ خه‌لك بۆی‌ نیه‌ بریار نه‌ له‌ سه‌ر بڕه‌كه‌ وه‌ نه‌ له‌ سه‌ر جۆره‌كه‌ی‌ بدات واته‌ دروست مامله‌ی‌ ئاژه‌لانه‌ له‌ گه‌ل انسانه‌كان كه‌ مامله‌ ته‌نها له‌ گه‌ل به‌شێكی‌ له‌شی‌ بكرێ كه‌ ورگه‌.
ئیتر نه‌وت ره‌هه‌نده‌كانی‌ و تێگه‌یشتنه‌ فراوانه‌كه‌ی ئابوری له‌ده‌ستدا و نه‌ما كه‌ به‌كاربێ و ئاراسته‌ بكرێ بۆ گه‌شه‌ی به‌شه‌كانی تری له‌ش كه‌سه‌ره‌ واته‌ به‌كاربێت بۆ گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی‌ لایه‌نه‌كانی‌ فكری‌ ، عه‌قڵی‌ ، زانستی‌ وه‌ فه‌رهه‌نگی تاكه‌كانی هاوڵاتیانی گه‌لانی عێراق تا به‌مه‌ش بتوانرێت كه‌رته‌كانی تری ئابوری گه‌شه‌ پێ بدرێ و له‌ ئه‌نجامدا پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك فه‌راهه‌م بكرێ . ئیتر ساڵانێكی درێژ تا روخانی به‌عس به‌ داخه‌وه‌ تا ئیستاش گه‌لانی عێراق هه‌موو خه‌میان لای تێركردنی ورگ مایه‌وه‌ و هه‌موو كایه‌كانی ژیانی فكری و فه‌رهه‌نگی و عقڵی به‌ته‌واوی فه‌رامۆش كرا وه‌ ئه‌كرێ كه‌ئه‌مه‌ش كات ،خه‌بات ،دلسۆزی‌ راسته‌قینه‌ وه‌ به‌رنامه‌ی تۆكمه‌ی پێویسته‌ تا كایه‌كانی ژیانی شارستانی و مه‌ده‌نی ره‌وتی‌ سروشتی خۆی وه‌ربگرێ.
كاریگه‌ریه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌ت و مه‌فهومی (نه‌وت بۆ خۆراك) بریتی بووه‌ تا ئێستاش هه‌ر بریتیه‌ له‌ نزم بونه‌وه‌ی ئاستی فه‌رهه‌نگی،زانست ،عقلانیه‌ت وه‌ هوشیاری‌ له‌ گه‌ڵ راوه‌ستانی هه‌موو گه‌شه‌یه‌كی ئابوری ،فكری وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ،له‌بری ئه‌مه‌ واته‌ پێشكه‌وتن به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانه‌وه‌ بیری وه‌ عقڵیه‌تی به‌سه‌ر چوو دوباره‌ له‌ ژینگه‌ی وێرانی فكری و ئابوریدا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و به‌خێرایی گه‌شه‌ی كرد كه‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستاش نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وامه‌ به‌ڵكو بووه‌ته‌ سلوك و به‌هاو سستمی ده‌سه‌ڵات و سیاسی وه‌ بنه‌مای‌ زۆری‌ په‌یوه‌دیه‌كانی‌ خه‌ڵك له‌ گه‌ڵ جڤات. دوای روخانی به‌عس ده‌سه‌ڵاتدارانی ناشێ ،ناشایسته‌ وه‌ نا به‌رپرسی عێراقی نه‌ك هه‌ر نه‌یان توانی تیماری كاریگه‌ریه‌كانی سته‌می‌ به‌عس و (نه‌وت بۆ خۆراك بكه‌ن) به‌ڵكو ئه‌مجار وه‌كو سستم و سیاسه‌ت بره‌وی زیاتریان به‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی (نه‌وت بۆ خۆراك) دا هه‌ر له‌ گه‌نده‌ڵی و تاڵانی بێ ره‌حمانه‌ كه‌ هه‌تا له‌رژێمی پێشوو به‌م ئاسته‌ی ئێستا نه‌بوو تا ئه‌گاته‌ ره‌واج دانی بیری كۆنی تایفی ،مه‌زهه‌بی ،نه‌ته‌وه‌یی ره‌گه‌ز په‌رست وه‌ حزبی میلیشیایی له‌ڕێگه‌ی ده‌ها وه‌ سه‌دان كه‌ناڵی راگه‌یاندن له‌سه‌ر بودجه‌ و قوتی هاوڵاتیان.
ئه‌مه‌ی په‌یوه‌ندی به‌مامه‌ڵه‌ی به‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ فایلی نه‌وت، وه‌ك ئێستا ده‌بینیرێت هه‌موو مامڵه‌و ئامانجێكی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم پاش تالانی‌ و گه‌نده‌لی‌ تیا یا كورت كراوه‌ته‌وه‌ بۆ مفهومی‌ (نه‌وت بۆ موچه‌) به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ به‌ڵێن پێدانی هه‌ر موچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ پاره‌ی نه‌وت ئه‌گه‌ر بێت یان نایه‌ت هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر 4 مانگ جارێك ئه‌ میش ئه‌گه‌ر پاره‌ی نه‌وت هات موچه‌ ده‌درێت.
له‌رووی ماناوه‌ (نه‌وت بۆ موچه‌) هه‌مان (نه‌وت بۆ خۆراكه‌) واته‌ له‌ هه‌ردوو حاله‌تا نزم كردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌هاو هۆش و هه‌ستی‌ انسانه‌ بۆ ئاستی‌ ته‌نها پێویستی‌ فسێۆلۆجی‌ كه‌ له‌ تێر كردنی‌ گه‌دده‌دا به‌رجه‌سته‌ ئه‌بێ وه‌ك ئاژه‌ڵ به‌لام له‌رووی كرداریه‌وه‌ /عملیه‌وه‌ (practice) هه‌تا نه‌وت بۆ خۆراك باشتر و ئاسانتر بوو چونكه‌ هه‌موو مانگێك هاوڵاتیان له‌كاتی خۆیدا ئه‌ندازه‌ی دیاری كراو به‌شی خۆیان وه‌رده‌گرت بۆ پڕكردنی ورگ به‌ڵام ئێستا نه‌وته‌كه‌ بۆ موچه‌یه‌ موچه‌كه‌ش كاتی دیاری كراوی نیه‌ بۆیه‌ له‌ رووی ده‌رونیه‌وه‌ به‌جارێك هاوڵاتیانی په‌شێو كردوه‌ كه‌ زۆر خراپتره‌ له‌ حاڵه‌تی نه‌وت بۆ خۆراك.
به‌رده‌وامی و نه‌گۆرانی حاڵه‌تی نه‌وت بۆ موچه‌ ده‌بێته‌ هه‌ره‌شه‌ له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگا ووڵات وه‌ ورده‌ ورده‌ دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا كه‌ له‌ بنه‌مادا بۆ خۆیان له‌ق و شڕن به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ناكارابونی‌ ته‌واو ئه‌بات، ئه‌و كات ده‌شێ خه‌ڵك خۆزگه‌ بخوازێ كه‌ له‌بری نه‌وت چش له‌ مووچه‌ ته‌نها خۆاكیان پێ بدرێت و له‌ برسا نه‌مرن . ئه‌نجامی ئه‌م حاڵه‌ی مامه‌ڵه‌كردنه‌ به‌ نه‌وت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ سه‌ركه‌وتن ده‌بێ بۆ هه‌موو ناحه‌زانی كوردستان و شكستێكی مێژووی ده‌بێت بۆ هه‌موو گه‌ل و وڵات و هه‌موو تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی كه‌جگه‌ له‌وه‌ی‌ بۆ ئیستا زۆر به‌ ئه‌سته‌می‌ قه‌ره‌بوو ئه‌ بێته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتا هه‌ره‌شه‌شه‌ له‌ سه‌ر ژیان و ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتوو.
تا خه‌لك له‌ رێگه‌ی‌ ده‌مه‌زراوه‌ نیشتیمانیه‌كانه‌وه‌ خاوه‌ن داریه‌تی‌ نه‌وت نه‌كات و به‌شداری‌ راسته‌قینه‌و چالاكی‌ بریاری‌ سیاسی‌ نه‌كا تاڵانی‌ و به‌ فیرۆدانی‌ سامانی‌ نه‌وت هه‌روا به‌رده‌وام ئه‌بێ یا له‌ باشترین حاله‌تا وه‌ك خێرو به‌زه‌یی به‌ كار دێ بۆ مووچه‌ یان خۆراك كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ با سمان كرد كه‌ ئه‌مه‌ انسان بۆ ئاستی‌ چ بوونه‌وه‌رئ نزم ئه‌كاته‌وه‌.


يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت