Halloween party ideas 2015
banner




ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی ڕایدەگەیەنێت: داوای پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان یان جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كاروباری توركمانمان كردووە.

ئایدن مەعرووف ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی بەئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند" ئێمە داوای دوو پۆستی سەروەرییمان كردووە، پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان یان جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كاروباری توركمان چونكە توركمان پێكهاتەیەكی سەرەكییە و دەیەوێت بەشدار بێت لە پڕۆسەی سیاسیی".

هەروەها وتیشی"لەسەر بنەمای پەیامەكەی مسعود بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بەسەردانیكردن كرد و لەم چوارچێوەیەشدا ئێمە پێشوازیمان لێكردن و پێمان وایە كە دەبێت هەموو هێز و لایەنێك بەشداربێت لە پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان".

ئایدن مەعروف وتیشی"ئێمە داوامان لە شاندی پارتی كرد بۆ كۆبوونەوەیەكی فراوانتر بۆ ئەوەی هەر گۆڕانكارییەك لە هەر سەرۆكایەتییەكدا بكرێت ئەوا پێویستە لایەنە سیاسییەكان لەسەری رێكبكەون، داواشمان كرد كە نێوەندگیری لە نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا بكەین، بەڵام شاندی پارتی وتیان راستەوخۆ سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین و ئەمەش جێگای خۆشحاڵییە".

ئایدن مەعرووف وتیشی"حكوومەت لە میدیاكان و لە گفتوگۆكاندا بەڵین دەدەن كە داواكارییەكانمان بۆ جێبەجێ بكەن بەڵام لە پڕاكتیكدا دەبینین بەڵێنەكان جێبەجێ ناكرێن و ئەوەش متمانەمان لاواز دەكات چونكە ساڵی ٢٠١٣ بەڵێنی ئەوەیان پێمان دا كە دەستەیەك بكرێتەوە بۆ كاروباری توركمان و سەرۆكی ئەو دەستەیەش بە پلەی وەزیر دابمەزرێت بەڵام ھێشتا ئەو بەڵێنە وەكو ئەوانی دیكە جێبەجێ نەكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی مێژووی ھەرێمی كوردستان نەمانبینیووە كە توركمان لە پڕۆسە و بڕیاری سیاسیی بەشدار بێت، نەمانبینووە یەكێك لە وەزارەتە گرنگەكان بدرێت بە توركمان بەڵكو ھەمیشە وەكو واجیھە بەكار ھاتووە، ئەگەرچی توركمانەكان ھەمیشە ھەوڵی پێكەوەژیان و ئاشتی و تەباییانداوە بەڵام پشتگوێخستنی ئەو پێكھاتەیە لە بەرژەوەندی ھیچ لایەكدا نییە".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات