Halloween party ideas 2015
banner




گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ، وڵاتەکەی سوورە لەسەر ئەوەی بابەتی دەرکەوتنی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی(قاسم سلێمانی) لە شاری حەلەبی سووریا دەباتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە، چونکە وەک (جۆن کێربی) دەڵێ، ئەمە پێشێلکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە کە ڕێ بەم جۆرە کارانە نادات.
(جۆن کێربی) لە لێدوانی ڕۆژانەیدا بۆ مێدیاکان، لە وەڵامی ئەوەدا کە ئەمەریکا سەردانەکانی دەرەوەی ئێرانی لە (قاسم سلێمانی) وروژاندووە ڕایگەیاند، دەرکەوتنی نوێترین وێنەی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە حەلەب لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا دەخەنە بەر باسەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی "سوورین لەسەر ئەوەی ئەم بابەتە لەگەڵ هاوبەشەکانماندا باس دەکەین. چەندان جار لەگەڵ ئێراندا قسەمان کردووە لەوەی کە داخۆ دەتوانێ ڕۆڵێکی ئەرێنی ببینێ لەو ململانێیە لە سووریادا هەیە یان نا."
(جۆن کێربی) هەروەها دەڵێ "سەردانەکەی (سلێمانی) پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی سەفەرە، هەڵبەت کەس بۆ ئەم سەفەرەی داوای نەکردووە ڕێ بە سەفەرێکی ئەو بدرێ، ئینجا ئێمە لەبەردەم هەنگاوێکین کە پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە ٢٢٣١ـە و بە دڵنیاییەوە ئەم بابەتە لە ئەنجوومەنی ئاسایش باس دەکەینەوە."
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت