Halloween party ideas 2015
banner




دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، نەتەوە یەكگرتووەكان ئێستا تەنیا یانەیەكە بۆ كۆكردنەوەی مرۆڤەكان و بەسەربردنی كاتێكی خۆش.

ترەمپ لە روونكردنەوەیەكدا كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە، رەخنەی لە نەتەوە یەكگرتووەكان گرتوە و دەڵێت "سەرەڕای ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان خاوەنی توانایەكی مەزنە، بەڵام ئێستا تەنیا یانەیەكە بۆ كۆكردنەوەی مرۆڤەكان و بەسەربردنی كاتێكی خۆش، ئەوەش مایەی نیگەرانییەكی زۆرە".

ئەوەی بووەتەمایەی سەرنج، بڵاوكردنەوەی ئەو پەیامەی ترەمپ لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێكی پەسەند كردووە و داوا لە ئیسرائیل دەكات كۆتایی بە بنیاتنانی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە بهێنێت، كە بەنایاسایی لەسەر خاكی فەڵەستین دروستیان دەكات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ داوای كردبوو بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئیسرائیل ڤیتۆ بكرێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەمریكا دەنگی نەدا و بڕیارەكە پەسەند كرا، ترەمپ وتی "لە پاش 20ی كانونی دووەمەوە، كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان جیاواز دەبێت".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات