Halloween party ideas 2015
banner




پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ باره‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان له‌ ڕۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ سزا بدرێن، ئه‌مڕۆ ئاسایشی رۆژئاوا وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دایه‌وه‌.

ئاسایشى گشتى رۆژئاواى كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌تیانكرده‌وه‌ كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ ڕۆژئاوا سوتێندرابێت و ڕاشیانگه‌یاند كه‌ گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ بكرایه‌ ئه‌نجامده‌ره‌كه‌یمان ده‌ستگیرده‌كرد و ده‌مانخسته‌ زیندانه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی گشتی ڕۆژئاوادا هاتووه‌”نه‌ده‌بوو مه‌سعود بارزانی كه‌ وه‌ك سه‌رۆكێكی كورد قسه‌ ده‌كات هێنده‌ بێئاگابێت و له‌ باره‌ی شتێك كه‌ ڕوینه‌داوه‌ لێدوانی وه‌ها بدات.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت