Halloween party ideas 2015
banner



پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت، "بەداخەوە هەندێك كەس بەپێشمەرگە دەڵێن، پێش دەرگا، هەندێكی تریش بەشەهیدەكان دەڵێن، شەهیدانی بیرە نەوت، بەڵام پێشمەرگەو شەڕڤان‌و گەریلا تاجی سەرن‌و گلەیی لەسەر ئیدارەدانیانە نەك خۆیان".
 
فەرهاد سەنگاوی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پەرێزم پاكەو باكم بەهیچ نییە، جگە لەو روبعە موچەیە هیچی ترم نییە، ئەگەر وەرینەگرم لەبرسا دەمرم، لەسەر ئەو قسانەشی كە دەیكەم دەوترێت خۆپیشاندانی داهاتوو لەسەر فەرهاد سەنگاوییە، بەڵام ئەوە راستییە كە پێشمەرگە هێزێكی حزبی ناڕێكخراوەو هیچی بۆ نەكراوە.

فەرهاد سەنگاوی وتیشی: "پێشمەرگەو شەڕڤان‌و گەریلا تاجی سەرن، بەڵام گلەیی لەسەر ئیدارەدانیانە، یەك ترێلە تاج‌و نەجمە بەبێ هیچ پاساوێك بەسەر خەڵكدا دابەشكراوە، لەوەتەی هەیە ئیدارەدانی هێزی پێشمەرگە هەر خراپ بوە، بەداخیشەوە هەندێك كەس بەپێشمەرگە دەڵێن، پێش دەرگا، هەندێكی تریش بەشەهیدەكان دەڵێن، شەهیدانی بیرە نەوت".

سەنگاوی دەشڵێت، كەسانێك بونەتە فەرماندەی پێشمەرگە بیانكەی بە بەرپرسی هەر شتێك نیوەی دەخۆن، ئەوانە نوێنەری پێشمەرگە نین كە بەناوی پێشمەرگەوە بانكەكانی ئەوروپایان پڕكردوە لەپارە بۆ خۆیان، وتیشی: لەخولی پێشوی پەرلەمانی كوردستاندا ئۆتۆمبێل بۆ كوڕی بەرپرسێك كڕدراوە، چونكە خوێندنی تەواو كردوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات