Halloween party ideas 2015
banner


بریكاری گشتی دابەشكردنی خۆراكی عێراق ئاشكرای دەكات، لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هەر هاڵاتییەک بڕی حەوت هەزار و ٥٠٠ دینار قەرەبوو دەکرێتەوە 
بەهۆی دابەشنەكردنی بەشەخۆراكی سەرجەم مانگەكانەوە هەر هاوڵاتییەك بە بڕی 7 هەزار و 500 دینار قەرەبوو دەكرێتەوە و قەرەبووی ساڵێكی شیری فەوتاوی منداڵانیش دەكرێتەوە، هاوكات بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی دەڵێت: "چاوەڕێی حكومەتی عیراقین".
سەعید سوعادی، بریكاری گشتی دابەشكردنی خۆراكی عێراق ڕایگەیاندووە،" دابەشكردنی خۆراكی مانگانە بەردەوام دەبێت، ئەگەرچی كاتەكەشی دواكەوتوە، بەڵام لەبری ئەو بەشە خۆراكەی دابەش نەكراوە هەوڵ دەدەین بە پارە قەرەبووی هاوڵاتیان بكەینەوە".
بریكاری گشتی دابەشكردنی خۆراكی عێراق سەبارەت بە قەرەبووی شیری فەوتاوی منداڵان وتوویەتی ئەو كێشەیەش لەناو لیستی قەرەبووكردنەوەكەدایە و هەوڵ دەدەین قەرەبووی یەك ساڵیان بدەینەوە.
لەو بارەیەوە شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی؛ بە خەڵکی ڕاگەیاندووە "تا كۆتایی ساڵ بەدەوام دەبین لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان، ئەوەی مایەوە دەكەوێتە بەر قەرەبوو، بۆیە چاوەڕێی حكومەتی عیراقین بۆ ئەوەی بڕیاری قەرەبوو بدات".

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات