Halloween party ideas 2015
banner




ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان زۆر باش بووە.
ئەمڕۆ ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦، دوای کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان لە ماڵی نەوشیروان مستەفا لە سلێمانی، ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە ئێن ئاڕ تی وت "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ گۆڕان زۆر باش بوو".
 پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، شاندەکەی پارتی دوای هاتنە دەرەوەی لە ماڵی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات.
شاندەکەى پارتى پێکهاتبوون لە فازڵ میرانى و عیزەدین بەروارى و مەحمود محەمەد و کاکەمین نەجاڕ و دڵشاد شەهاب و ئەحمەد کانى، هەروەها شاندى گۆڕانیش لە عومەرى سەید عەلی و جەلال جەوهەر و جەمال حاجى محەمەد و ئیسماعیل نامیق و محەمەد عەلی پێکهاتبوون.
ئەمەش دواى ئەوە هات ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەوە و دواتر فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بە گشتی پارتی و یەکێتی بەرپرسن لە دۆخی هەرێم.
فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆژەی پارتی پەیامەکەی بارزانییە و دەیانەوێت بیکەنە پڕۆژەیەکی گشتی، وتیشی " پێویستە لەسەرەتادا بگەینە ئاشتەوای و دواتر ڕێککەوتن بکەین".
لەلایەکی تریشەوە هەر لە کۆنفرانسەکەدا مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتن لەنێوانماندا هەبوو، بەڵام هیچ بڕیارێک نەدرا".

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت