Halloween party ideas 2015
banner



سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات لە ماوەی 53 رۆژ مانەوەی لە بەغدا، 36 جار بارەگاكەی تۆپباران كراوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، كە لە داڤۆس ئەنجامیداوە ئەوەی وتووە"بابەتی شاری بەغدا جیاوازی هەیە لەو سیاسییانەی فەرمانڕەوای بەغدا دەكەن، من لە بەغدا ژیاوم و لەوێ‌ خوێندوومە، وەكو شارێك خۆشم دەوێ‌، بەڵام ئەركەكەم روونە و ئامانجی من ئەوەیە شتێك بۆ گەلی كورد بەدەستبهێنم".

بارزانی باسی ئەوەش دەكات" ساڵی 2005  لە سەروبەندی نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراق، بۆ ماوەی 53 رۆژ لە بەغدا ماوەتەوە، بە جدی هاوكاربووین بۆ داڕشتنەوەی دەستوور، لەو ماوەیەدا بارەگاكەم بۆ ماوەی 36 جار تۆپباران كرا".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات