Halloween party ideas 2015
banner




سورشتیە و زۆرکات لەژیاندا قژمنا تەنک دەبێت و هەڵدەوەرێت و گەشەی کەمێک خاودەبێتەوە، ئەمەش له‌ پڕدا ڕوودەدات کەسەکە تووشی خەمۆکی دەکات بەڵام مه‌رج نیه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها به‌هۆی به‌كارهێنانی بۆیه‌ و كرێمی مادده‌ی كیمیاییه‌وه‌ بێت، چونكه‌ كه‌سانێك هه‌ن هه‌رگیز بۆیه‌ به‌كارناهێنن و قژیشیان بێهێز ده‌بێت كه‌ ره‌نگه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌:

1-وشكبوونه‌وه‌ی قژ  یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی تێكدان و ناشرینبوونی قژ، هه‌ر بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ هه‌وڵبده‌ زه‌یتی سروشتی به‌كاربهێنه‌ وه‌كو زه‌یتی گوێزی هیندی وزه‌یتی زه‌یتون به‌تایبه‌تی له‌كاتی داهێنانیدا.

2-دڵەڕاوکێ بیركردنه‌وه‌ی زۆر و دڵەڕاوکێ یه‌كێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ هه‌میشه‌ كه‌سێكی ئارامبه‌ و یاخود هه‌وڵبده‌ راهێنانی وه‌رزشی یۆگا ئه‌نجام بده‌یت، تا دووربخاته‌وه‌ له‌ دڵەڕاوکێ .

3-كه‌می پرۆتین قژ پێویستی به‌ %70 رێژه‌ی پرۆتین هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ كه‌می ئه‌م پێكهاته‌یه‌ زیانی هه‌یه‌ و قژ تێكده‌دات و هه‌ڵیده‌وه‌رێنێت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش هه‌وڵبده‌ خواردنه‌ پرۆتینیه‌كان زۆر بخۆیت.

4-كه‌م خه‌وی یه‌كێكی تر له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ، كه‌م خه‌ویه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زیان به‌ پێستیش ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ 8 كاتژمێر كه‌متر نه‌خه‌ویت رۆژانه‌.

5-به‌كارهێنانی ئوتو ئامێری وشك كردنه‌وه‌ گه‌رمی زۆر زیان به‌ قژ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌كاریبهێنیت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی فه‌وتانی پرۆتین و چه‌وری قژ.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت