Halloween party ideas 2015
banner




اری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کارا بێت و بۆ ئەمەش پۆستێکی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ پێشنیاز کردووە، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش لە ناوەندی بڕیاری ئەو حزبە رای دەگەیەنێ، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، بەرھەم ساڵح مافی خۆیەتی ئەو پۆستە وەربگرێت و لە بەرپرسیاریەتی ئێستاشیدا بمێنێتەوە.  

بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرھەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ئۆفیسی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، داوای لە بەرھەم ساڵح کردووە کە لە چوارچێوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کارا بێت و بۆ ئەمەش پۆستێکی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ پێشنیار کردووە.  

بە گوتەی سەرچاوەکە، لەدوای گۆڕینی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەھەر خولێکی نوێدا گۆڕانکاری لە زۆربەی پۆستەکاندا دەکرێت، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەشدا ئەو پێشنیازە بۆ بەرھەم ساڵح کراوە.  

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، ئەو پۆستەی کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرھەم ساڵح پێشنیار کراوە لە بواری ھاوکاری و کۆمەکی ئاوارەکاندا بووە و لە ئاستی سەرۆکایەتیی مفەوەزیەی باڵای کۆچ و کۆچبەران دایە.  

ھەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ھەتا ئێستا بەرھەم ساڵح بە فەرمی پێشنیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانی رەت نەکردووەتەوە، بەڵام لەوەش ناچێت ئەو پۆستە وەربگرێت، چونکە لە چوارچێوەی ئەو ھەوڵانەی کە ھەن بۆ ئاشتکردنەوەی باڵی ناوەندی بڕیار، دەنگۆی ئەوە ھەیە کە پاڤێڵ تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەی بە بەرھەم ساڵح دابێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەناو بنەماڵەکەیدا پشتیوانی تەواوی ئەوان بکات و قەناعەت بە دایکی بھێنێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ڤیتۆی لەسەر بەرھەم ساڵح نەبێت.  

رێواس فایق، پەرلەمانتاری یەکێتی لە ناوەندی بڕیار بۆ (باس) ئاماژەی بەوە دا، بەرھەم ساڵح مافی خۆیەتی بەرپرسیاریەتی نێودەوڵەتی وەربگرێت و بۆ ئەوەش لە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیدا نەھاتووە کە سەرکردەکانی یەکێتی ناتوانن پۆست و بەرپرسیاریەتیی نێودەوڵەتی وەربگرن، گوتی: "بەرھەم ساڵح دەتوانێ ئەو پۆستە وەربگرێت و لە بەرپرسیارییەتی ئێستاشی وەکو جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی بمێنێتەوە".  

ئاماژەی بەوەش دا، بەرھەم ساڵح کەسێکە شایانی وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی نێودەوڵەتییە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات