Halloween party ideas 2015
banner

یەكێك لە پێشنیارەكانی یەكێتی و دوای رێككەوتنی لایەنەكان، مانەوەی مەسعود بارزانی-یە لەپۆستەكەی بەڵام بە مەرج.
عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی "ئاراستە"ی رادیۆی نەوادا، كە ئەمڕۆ 11-1-2017 پەخشكرا، رایگەیاند: پرۆژەكەی یەكێتی لە 4ی ئەم مانگەوە ئامادەكراوە و 5 خاڵی سەرەكی لەخۆدەگرێت.
وتیشی "بابەتەكان تایبەتن بە پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی و چارەسەری كێشە سیاسییەكان و سیستمی حوكمڕانی و شەفافیەتی داهات و فرۆشتنی نەوت و گرێبەستەكان و دۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و بودجە و موچەی فەرمانبەران و یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی، یان هەڵبوەشێنرێتەوە یان لەسەر بنەمای هاوسەنگ بنیاتبنرێتەوە".
لەبارەی سەرۆكایەتی هەرێمیشەوە، عەتا سەراوی وتی "پێشنیار كراوە یان كەسێكی بێ‌ لایەن بكرێتە سەرۆكی هەرێم، یان دەستەیەك لە پێنج لایەنەكە دروست بكرێت بۆ سەرۆكایەتی هەرێم، یان چانسێكی تر رەنگە بدرێت بە بارزانی كە لە پۆستەكەی تا  9 مانگی تر بەردەوام بێت، بەڵام بەمەرجی پێشوەختی رێككەوتن لەسەر كۆی كێشە سیاسی و یاسایی و ئابورییەكان و گۆڕانكاری لە سیستمی حوكمڕانیدا".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات