Halloween party ideas 2015
banner



لەبازگەی میحوەری مەخمور، ئاسایشی پارتی ڕێگری لەبەرپرسێکی یەکێتی دەکات و ڕێگەی پێنادرێت بچێتە ناو شارۆچکەی مەخمور، لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیش زانیاری ورد لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "ئەوەی دەگوزەرێت کارێکی باش نابێت".

ڕەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "ئێوارەی دوێنێ غازی فەیسەڵ کاکەیی، ئەندامی مەڵبەندی موسڵ و لێپرسراوی کۆمیتەی حەمدانیە، ویستویەتی سەردانی مەخمور بکات، بەڵام لەبازگەی مەخمور لەلایەن ئاسایشی ئەو سنورەوە ڕێگریی لێکراوە".

وتیشی:"دوای ھەوڵدانێکی زۆرو چەندین بەڵێن، دواجار ڕەزامەند نەبون لەبازگەکە مەخمور تێپەڕێت بەئاڕاستەی مەخمور".

بەرپرسەکەی یەکێتیی ئاماژەی بەوەشدا، ھەرچەندە پەیوەندیی بەلێپرسراوی لیژنەی ناوچەی مەخمور کراوەو لەڕێگەی ئەویشەوە پەیوەندی بەئیدارەو میحوەری مەخموریشەوە کرا، بەڵام وەکو گەڵاڵی وتی:"ھەوڵەکان ھیچ سودیان نەبوو".

لەبارەی ئەو ڕێگریەش، بەرپرسەکەی یەکێتی وتی:"ئەمە ئەنجامی باشی نابێت و ڕێگریکردنیش لەکادیری حزبەکان، کارێکی نەشیاوە، بەتایبەت بەرپرسانی یەکێتیی".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات