Halloween party ideas 2015
banner

ئەمیری پێشووی رێکخراوی ئەنسار ئیسلام دەسەڵاتی کوردی بە جاهیل و دۆڕاو ناوزەد دەکات و دەڵێت بۆ گۆڕینیشی دەبێت" ئیمانداران خۆیان بگۆڕان".
مەلا کرێکار ئەمیری پێشووی گروپی ئەنسارولئیسلام لە تۆڕی کۆمەڵایەیتی فەیسبووک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەڵێت "ئەوەی لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت، بەرئەنجامی حكومی ناداپەروەری حكومەتە كوردیەكەیە، كە بەهۆیەوە هەزاران نەخۆشی جەستەیی و دەروونی بۆ تاكی كورد دروستبووە".
ناوبراو کە لە سەر لێدوانەکانی لە وڵاتی نەرویج ناوبەناو پەلکێشی لێکۆڵینەوەو زیندان دەکرێت، دەڵێت" دوای زیاتر لە 25 ساڵ حكومڕانی كوردی، ئەوەی شانازی پێوە دەكرێت لە دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەت و دەزگاكانی دیكە هەمووی پێشتر هەبووە، لەو دەسەڵاتەی ئێستای كوردیش باشتر و شارەزاتر بووە، دەشڵێت: "لەهەموو لایەكەوە هاوار لەدەست ئەو حكومەتە جاهیلەی كورد بەرزبۆتەوە".

ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە جاهیلە دۆڕاوەی هەرێم بگۆڕێت، "پێویستە ئیمانداران لە پێشدا خۆیان بگۆڕن، ئەوەش ئایەتی خوای گەورەی لەسەرە، كە لە سورەتی رعد ئایەتی 11 باسكراوە".

مەلا كرێكار داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەكات، كە دەست بە ئاینی ئیسلامەوە بگرنەوە و پاشان دەست بە گۆڕٍانكاری بكەن و دەڵێت" ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا دەگوزەرێ حكومی قوڕەیشە لە هەموو بوارەكانی زۆرداری و نادادی.


يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات