Halloween party ideas 2015
banner




له‌ بازگه‌ی كوزینه‌ی گوندی زارگه‌لی بناری قه‌ندیل، گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لیوای حەوتی هێزی پێشمەرگەی ده‌ستگیركرد.

لیوا بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی لیوای حەوتی هێزی پێشمەرگە به‌ تۆڕی میدیای رووداوی راگه‌یاند، له‌ كاژێر 11:00 ی به‌یانی 14-1-2017، هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ بازگه‌ی كوزینەی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی وه‌رتێی قه‌زای رواندز‌، عه‌لی وسوو، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لیوای حه‌وتی ده‌ستگیركردووه. 

فەرماندەی لیوای حەوتی هێزی پێشمەرگە باسی لەوە كرد كە له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ قسه‌یان كردووه‌ بۆ ئازادکردنی، به‌ڵام ئاماده‌نین ئازادی بكه‌ن. گوتیشی:" ئه‌گه‌ر تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌مان ئازاد نه‌كات، هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".

 
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات