Halloween party ideas 2015
banner




ئەنوەری حاجی عوسمان، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویست بوو دوای دوورخستنەوەی وەزیری پێشمەرگە ئەویان بكردایە بە وەزیر بە وەكالەت.

ئەنوەری حاجی عوسمان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ״ئاژانس״، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە تێوەگلانی ئەو دەكەن بە بازرگانی لەگەڵ داعشدا، دەڵێت: ״ئەوە ڕاست نییە و لەو بارەیەشەوە دادگا حەدی نییە داوای من بكات.״ باس لەوەش دەكات ٧ كادری وەزارەتی پێشمەرگە بە هەمان تۆمەت لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە.

ئەنوەری حاجی عوسمان دەڵیت: من وازم لە وەزارەتی پێشمەرگە هێناوە و ئێستا كەسێكی تر لە شوێنی من درێژە بە كارەكان دەدات. ئەو كاتەی وەزیری پێشمەرگەیان ناردەوە، دەبوایە من لە شوێنەكەی ئەو بم، هەروەكو چۆن لە شوێنەكانی تریش وا بوو، بەڵام كەسێكی تریان كردە وەزیری پێشمەرگە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات