Halloween party ideas 2015
banner




وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی  تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئاشکرادەکات  و بەگوێرەی زانیاریەکانیش ھەفتەی داھاتوو دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوە. 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی داراییەوە ئاشکراکراون، لەم ھەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی موچە ناکرێت، بەڵام چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە بڵاوبکاتەوەو تێیدا وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی(١١)تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بەرەسمی ئاشکرابکات، بەگوێرەی ڕیزبەندی خشتەی موچەش یەکەم وەزارەت کە موچەکەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە.

سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی پێشمەرگە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرابکرێت روونیکردەوە، کە ئامادەکاری تەواویان بۆ دەستپێکردنەوەی موچەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦کردوەو سەرقاڵی پێداچونەوەن بە لیستی موچەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦.

وتیشی"ئامادەکاری تەواو بۆ دابەشکردنی موچەکراوەو چاوەڕوانی حکومەتن بڕیار لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگەکانی(١١، ١٢)ی ساڵی ڕابردوو بدەن".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت