Halloween party ideas 2015
banner

     زانیار محمد   
ئاشکرایە تەکنەلۆجیا بە تایبەت ئینتەرنێت بوەتە پێویستیەکی ڕۆژانە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، چونکە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بە تایبەت لە فەیسبووک ڕۆژانە بابەت و بۆچوون و بیروڕا و ڕوودا و نوێکاری زیاتر دێتە کایەوە، بەهۆیەوە هەموو دانیشتوان بە خوێندکار و گەنجەوە زیاتر وابەستەی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبن، ئینتەرنێت وای کردووە هەر زانیاریەک لە هەر کوێی گەردووندا بێت بە ئاسانی بە دەست بێت.

هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئامڕازێکی گرنگن بۆ خاڵیکردنەوە و دەربڕینی هەستە دەروونی و ڕۆحیەکانی مرۆڤ ئینتەرنێت جیهانێکی بێ سنورە، کام دەرگا ئارەزوو بکەین دەتوانین لێی بچینە ژوورەوە و ئاشنای تەواوی گەردوون بین و باش و خراپەکان ببینین .

باشە و خراپە لە دەستی خودی بەکارهێنەردایه، لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەتوانرێت حسابی بانکی هاک بکرێت ، لە هەمان کاتیش دا دەتوانرێت ئینتەرنێت بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بەکاربهێنرێت یاخود دەتوانرێت بۆ پەیوەندیر نێوان خزم و هاوڕێ و دۆستان بەکار بهێنرێت ، دەشتوانرێت بۆ کار بەد ڕەوشتی بەکاربهێنرێت ئەمانە هەمووی پەیوەستن بە ئاستی هۆشیواری تاک دواتر کۆمەڵگا ئامارەکان ئەوە دەردەخەن وڵاتانی عرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پلەی یەکەم دێن لە سەیر کردن و سەردانی کردنی سایت و ڤیدیۆ (بەدڕەوشتیەکان) ، ئەمە پەیوەستە بە تێگەشتنو ئاستی هۆشیاری تاک و کۆمەڵگا ، لە کۆمەڵگای کوردیدا ڕۆژانە دەبیستین کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکارێکی سەرەکی کێشە کۆمەڵایەتیەکانن ، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە ناپاکی هاوسەرگیری لە هەڵکشاندایە و چەندین ئافرەت بوونەتە قوربانی ئینتەرنێت و گەر بە زووی ڕێگە لەم شەپۆلە فەسادیە ئینتەرنێت نەگیرێت کۆمەڵگای کوردی بەرەو هەڵدێر دەچێت بەشێکی خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە بۆ کەم تەرخەمی حکومەت و سەنتەر وڕێکخراو و گروپەکان لە ئامەدەکردنی سیمینار و ۆرگ شۆپ و هتر ..

هۆشیار کردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا نەبوونی هیچ جۆرە بەربەستێکی ئەوتۆ بۆ ڕێگری کردن لە چونە ناو پێگە (بەد ڕەوشتیەکان) بەهۆی ئاسانیەوە گەنجان و لاوان زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بچێتە ناو پێگەکانەوە کە ئەمەش کارێگەری نەرێنی لەسەری دەبێت....

کەمی بڵاوکردنەوە وئاگادارکردنەوە لەلایەن کەناڵ و تەنانەت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆشی وە بپێی پێویست کار لەسەر ئاستی هۆشیاری تاک و چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەکراوە. وەک ئاشکرایە هاتنی تۆڕی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا بۆ کوردوستان لەناکاو بوو هاوکات ڕەنگدانەوەی زۆریشی هەبووە.



زانیار محمد
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت