Halloween party ideas 2015
banner

 

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات " اماژەکان تا ئێستا ئەوەمان پێدەڵێن کە پارتی ئەوەندەی ھەوڵی ئەوەدەدا کە یەکێتی تێکەڵی ھاوکێشەکەی خۆی بکا نیو ئەوەندە بۆ چارەسەر کردنی راستەقینەی قەیرانەکان ئامادەنیە و خەر یکە لەدەستپێشخەریکەی بارزانیش پەشیمان دەبێتەوە ...!؟

ئارێز عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ نوسینێكدا به‌ ناونیشانی ( یەکێتی و پارتی چارەسەر یان قوڵکردنەوەی قەیرانەکان؟) نووسیویه‌تی ،  پەیوەندی باشی نێوان یەکێتی و پارتی گرنگە، ھەر وەکو پەیوەندی نێوان یەکێتی و گۆڕانیش....  

ده‌شڵێت " پێویستە یەکێتی و پارتی لە ئاستی ئەو گرنگیەدا پەرە بەپەیوەندیەکانیان بدەن، بەڵام پەیوەندی باشی ئەو دوو لایەنە نابێ نە ھەڕەشە بێ بۆ سەر لایەنەکانی تر و نەخەڵکیش بەگومانەوە لێی بڕوانن. بەڵکو دەبێ بەرژەوەندی گشتی و تێپەراندنی قەیرانەکان بنەماو ئامانجی پەیوەندیەکان بن.  

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ، هاوكات په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق ، ڕاشی گه‌یاندوه‌ " ئەم ماوەیە باسی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی گەرمە، ئەگەر رێککەوتنەکە بۆچارەسەر کردنی قەیرانەکان و لە پێناوی گەلی کوردستان بێ مایەی دەستخۆشی و ستایش و پشتیوانی کردنە. بەڵام ئەگەر رێککەوتنەکە بەبێ چارەسەر کردنی کێشەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەت و بەبێ بەشداری لایەنەکانی تربێ ئەوا قەیرانەکان گەورە تر و قوڵتر دەکەنەوە.  

ئاشكراشی ده‌كات " ئاماژەکان تا ئێستا ئەوەمان پێدەڵێن کە پارتی ئەوەندەی ھەوڵی ئەوەدەدا کە یەکێتی تێکەڵی ھاوکێشەکەی خۆی بکا نیو ئەوەندە بۆ چارەسەر کردنی راستەقینەی قەیرانەکان ئامادەنیە و خەر یکە لەدەستپێشخەریکەی بارزانیش پەشیمان دەبێتەوە ...!؟  

ئارێز عه‌بدوڵا ، ڕاشی گه‌یاندوه‌ " پارتی بە دەستێکی کراوەو دڵێکی سەخیەوە بۆ یەکێتی ھاتۆتە پێش. من ئەگەر ئەوە بەنیاز پاکیش لێکبدەمەوە ھێشتا ماستەکە بێ موو نابینم. بەڵام دەبێ سەرکردایەتی یەکێتی ئەوە بزانێ کە ئامانج و خواستی یەکێتیەکان چارەسەر کردنی قەیرانەکانە نەک وەدەستھێنانی چەند پۆست و پلەو پایەک (کە ھەندێک پۆست لیکاو لە دەمی ھەندێک کەس دەھێنن) بە دووبارە کردنەوەی (٣٠)ی حوزیرانێکی تر ".  

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت " دەبێ پێش ئەوەی باس لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی و بەیەکەوە بەڕێوەبردنی وڵات بکرێ لەسەر ئەوە رێک بکەوین کە پەرلەمان کارابکرێتەوە، کێشەی سەرۆکایەتی بەیاسا چارەسەر بکرێ و سەرچاوەکانی داھات و چۆنیەتی خەرج کردنیان بخرینە سەر بەری دەست و ھەڵوێستەکانمان لەبەرامبەر رۆژئاوا و عێراق یەک بخەین دەنا رێککەوتنێک بۆ دابەشکردنەوی پۆستەکان و برا بەشی نێوان یەکێتی و پارتی دادی گەلەکەمان نادا و یەکێتیەکانیش ھەرگیز پێی قایل نابن.  
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات