Halloween party ideas 2015
banner



هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو خاڵانەدایە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا رێككەوتنیان لەسەر كردوە.

رۆژی دووشەممە 9-1 لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی (لەگەڵ روداوەكان)ی رادیۆی نەوا، فەرحان جەوهەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، سەردانەكەی یڵدرم لەڕووی دیپلۆماسییەوە بەهێز بوەو ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ بەغدا كردونی ئێمەش لەگەڵیداین و بەسودی هەرێم دەشكێتەوە ئەگەر هاتوو پەكەكەو توركیاش هێزەكانیان بكێشنەوە.

فەرحان جەوهەر وتیشی: هاتنی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ هەرێم گرنگ بوو، هەروەها دڵنیاییش بوو بە بەرپرسانی هەرێم ئەگەر لەگەڵ بەغداش رێكبكەون ئەوا كاریگەریی ناكاتە سەر پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

لەبارەی ناوهێنانی پەكەكەو پەیەدەو یەپەگە بە "تیرۆریست" لەلایەن یڵدرمەوە، فەرحان جەوهەر وتی: ناوزەدكردنی پەكەكە بە تیرۆریست بابەتێكی كۆنەو لە مێژە توركیا وادەڵێت، تەنانەت بچێتە هەر وڵاتێك ئەو قەسەیە دەكات، ئەمە گوزارشت لە بۆچونی خۆی و زمانی دیپلۆماسی و سیاسەتی وڵاتەكەی دەكات، كاتێكیش لەژێر ئاڵای كوردستاندا ئەو قسەیە دەكات سەرۆك وەزیرانی هەر وڵاتێك بێت ئازادە لەوەی چۆن گوزارشت لە بیروڕای خۆی دەكات، ئەو بۆ گەلی خۆی قسە دەكات، كاتی خۆشی كە توركیا زۆر دژی ناوی كوردستان و هەرێم بوو چەندینجار مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (كەویلایەتەكەی جێی ناكۆكییە) لە ئەنقەرە لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكانیدا دەیوت (دەبێت دەوڵەتی كوردی دابمەزرێت و كوردستان سەربەخۆ بێت و پەكەكە تیرۆریست نییە) ئەویش قسەی خۆی كردوە، كاتێكیش ئێمە دەڵێین مەسەلەی كورد دەبێت لەتوركیا بە ئاشتیانە چارەسەر بكرێت واتە دۆزی كورد هەیە، دەبێت بە ئاشتیانە چارەسەر بكرێت، بەهۆی بارزانیشەوە توركیا ناچار كرا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا دابنیشن لەزینداندا.

فەرحان جەوهەر نەشیشاردەوە كە توركیاو وڵاتەكانی تریش بەرژەوەندی خۆیان لەهەرێم هەیەو ئەگەر بێتو لەئاییندەدا هەر گۆڕانكارییەك لەهەڵوێستی توركیادا روبدات ئەوا هەرێمیش پێداچونەوە بە پەیوەندییەكانیدا دەكاتەوە.

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات