Halloween party ideas 2015
banner



ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایکردوە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەوروپا ناگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

جەمیل هەورامی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە باڵی ناوەندی بڕیار بە رۆژنامەی "رووداو"ی راگەیاندوە، گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا بۆ لەندەن لە دۆخێكی قەیراناویدا بووە و بەتایبەت قەیران لە زۆنی سلێمانی، لەوانەش مەسەلەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە، كێشەكانی یەكێتی، رێككەوتننامەی گۆڕان و یەكێتی بێ‌ ئەوەی خاڵێكی جێبەجێ‌ كرابێت.

سەبارەت بە گەڕانەوەشی جەمیل هەورامی وتویەتی "ئەوەندەی لە برادەرانی گۆڕانم پرسیوە بەنیازی گەڕانەوە نییە".

باسی لەوەشکردوە"ئەگەر بۆ چارەسەر بێت، دەتوانێت لێرەش دەرمان بەكاربهێنێت".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات