Halloween party ideas 2015
banner




هه‌ڵسوڕاوێكی سه‌ره‌تای گۆڕان په‌یامێك ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كات  و ده‌ڵێت ، ئەرێ بۆ کەس نایەتە دەنگ...!؟

‌نه‌به‌ز جه‌لال ، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسویه‌تی ، بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت هەڵوێستی خۆی بەفەرمی لەسەر دۆخی ئێستاو هەنگاوەکانی بەردەم چارەسەریەکان و کێشەکانی بەڕونی بخاتە بەردەم خەڵکی کوردستان ؛ دوو دڵ و بەگومان نەبێت لە ئاشکراکردنی راستیەکان.

‌ده‌شڵێت ، دەسەڵاتدارە خۆسەپێنەکەی هەرێمی کوردستان خەریکی گەمەی هەتەکە و گۆتەکەیە ؛ دەبێت فشاری شەقام و دانوستاندن و گەمەی زلهێزەکان تێکەڵ نەکرێن و هەر یەکەیان بە هەنگاو و رێچکەی خۆیدا بڕوات .

‌ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان ، كه‌ پێشتر پله‌ی سه‌ربازی هه‌بووه‌ ده‌شنووسێت ، سیاسەتی خۆ گێلکردن و خۆ غڵەفاندن، گێلیمان بۆ بەرهەم دێنێت و رزگارمان ناکات لە کابوسەکانی رابوردو .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات