Halloween party ideas 2015
banner

 


لە قەزای بەردەڕەش بەهۆی نانکۆکیان لەسەر زەوی و زار هەردوو عەشیرەتی گۆران و عەشیرەتی هەرکی بەدوری چەند سەد مەترێک ڕووبەڕووی یەکتر وەستاونەتەوەو ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان زوو فریای نەکەون ڕەنگە توشی خوێن ڕشتن ببنەوە .

یەکێک لە پیاو ماقوڵانی عەشیرەتی گۆران رای گەیاند لەلایەن عەشیرەتی هەرکیەوە ئێمە لە کۆنەوە دەرکراوین بە بیانوی پارتی بونمان ئەوەش واتا عەشیرەتی هەرکی لەو دەڤەرە لەلایەن یەکێتیەوە پشتیوانی دەکرێ .

بەپێی زانیاریەکان هەردوو عەشیرەتەکە لەئێستادا لەسەنگەرن دژ بەیەک و جگە لە چەکی کڵاشینکۆف چەکی قورسیشیان داناوە لە سەنگەرەکانی نێوانیان . 

هەرچەندە تا ئێستا قائیمقام و لایەنە حیزبیەکان لە هەوڵی نێوەندگیری و چارەسەرکردنی دۆخەکەن بەڵام ڕەتیان کردەوە سوڵح بکەن هەتا کێشەکەیان بە جددی لەلایەن حکومەت چارەسەر نەکرێ .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت