Halloween party ideas 2015
banner

 


لە قەزای خەبات گرژی و ئاڵۆزی لەسەر کێشەی زەوی لەنێوان دوو بنەماڵەی هۆزی گۆران و هەرکیدا دروستبوو.

کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان بنەماڵەی سابیری سۆفی عەلی کە لە هۆزی گۆرانن و بنەماڵەیەکی هۆزی هەرکیدا دروستبووە.

سەبارەت بە ڕوداوەکە عەبدولجەبار مستەفا بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خەبات  وتی "لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداوەکەین و هەوڵ دەدەین کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکە بهێنین"، هاوکات ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەکی تر بدات لەسەر ڕووداوەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوی ڕابردووش لە هەمان قەزا گرژی دروستبووە لەنێوان دوو بنەماڵەی تردا لەسەر کێشەی ئاو و نزیکەی ٢٠ خولەک بەردەوام بووە.

هاوکات ڕۆژی ٢ی ئەم مانگەش لە سنوری دهۆک لەسەر کێشەی زەوی و زار ئاڵۆزی لەنێوان هەریەکە لە عەشیرەتەکانی هەرکی و گۆراندا دروستبوو و هەردوولایان بە چەکەوە سەنگەریان دژی یەک دانا.

دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، گرژی و ئاڵۆزی نێوان هەردوو هۆزەکە کۆتایی هات.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات