Halloween party ideas 2015
banner



جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرای دەکات دۆسیەی نەوت روون نییە و یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی كێشە لە كوردستان.

كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی"یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئەمڕۆی كوردستان مەلەفی نەوت و غازە، بۆ یەكەمجار كە نەوت لە كوردستان دەرهێنراو بەرهەمهێنرا لە كاتی سەرۆكایەتی حكومەتی ئێمە بوو، خەونی گەورەمان ئەوە بوو بتوانین بە نەوت و سامانە سروشتییەكان ئابوورییەكی بەهێز بۆ كوردستان دابین بكەین، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ مەلەفی نەوت روون نییە و یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی كێشە و ململانێ لە كوردستاندا".

سەركردەكەی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە"یەكێتی و پارتی ناتوانن بە تەنیا فەرمانڕەوایی كوردستان بكەن".

لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی حزبەكەیەوە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی دوپاتیكردۆتە"كە پشتیوانی زیاتری بەرهەم ساڵح دەكات ".

دەشڵێت"ململانێی ئەوان لەسەر سەنگ و پێگە و قورسایی یەكێتی و جێبەجێكردنی پەیڕەوی ناوخۆیە".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات