Halloween party ideas 2015
banner

 


دوای ئەوەی وشیار زێباری خاڵی مەسعود بارزانی بە تۆمەتی گەندەڵی لەلایەن پەرلەمانی عێراق دورخرایەوە لە پۆستی وەزیری دارایی ، لە ئێستادا ئەو پۆستە بەبەتاڵی ماوەتەوە کە پشکی کوردە . 

عەبدولعەزیز حەسەن جێگری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند : دوێنێ یەکشەممە شۆڕش خالید وەک کاندیدی یەکێتی لە پۆستی جێگری وەزیری دەرەوە دەست بەکاربوو پۆستی جێگری وەزیری ناوخۆش بۆ پارتی بەڵام کاندیدیان دیار نەکردوە .

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی گوتیشی ،، بۆ پۆستی وەزیری دارایی عێراق لێرەو لەوێ باس لە پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم و وەزیری ئەوقاف بەوەکالەت دەکرێ کە کاندیدی پارتیە .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات